ئاژانسی دەنگوباسی ISNA ی ئێران دەڵێت ڕۆژی یەکشەممە ئێران نکوڵی لەوە کردووە کە تاران خاڵە سنورییەکانی لەگەڵ باکوری عێراق داخستبێت وەکو کاردانەوە بەرامبەر بە ڕیفراندۆمەکەی مانگی ڕابوردوو بۆ سەربەخۆیی.
ئاژانسی ISNA لە زاری گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێرانەوە ڕایگەیاندووە " هەروەکو چۆن پێشتر ڕامانگەیاندووە ئێمە سنوری ئاسمانیمان بۆ هەرێمی کوردستان لەسەر داوای حکومەتی ناوەندی عێراق ڕاگرتووە و ئەوەندەی کە دەیزانم هیچ شتێکی تر لەو ناوچەیە نەبووە."
ئاژانسی دەنگوباسی تەسنیمی ئێرانی پێشتر ڕایگەیاند کە کاربەدەستانی دەسەڵاتدارانی ئێران سنوری سەرەکیان لەگەڵ هەرێمی کوردسانی عێراق داخستووە.