سەرۆک وەزیری ئیسرائیل پشتیوانی خۆی دەربڕیوە بۆ ڕەتکردنەوەکەی سەرۆک دانۆڵد ترامپ سەبارەت بە دانپیانان بە ڕێککەوتنی ناوکی ئێران. بنیامین نەتەنیاهۆ پیرۆزبایی لە سەرۆکی ئەمەریکا کردووە بۆ وەک دەڵێت ئەو بڕیارە گرنگەی کە داویەتی سەبارەت بە ئێران.
ڕۆژی هەینی سەرۆک ترامپ ئێرانی بە پێشێلکردنی ڕێککەوتنە ناوکییەکەی، کە لە ساڵی 2015 لە نێوان ئێران و زلهێزانی جیهان ئەنجامدرا، تاوانبار کرد.
لە کۆبونەوە هەفتانەییەکەیدا لەگەڵ کابینەی حکومەتەکەی بینامین نەتەنیاهۆ گوتیشی ئەم بڕیارەی ترامپ دەرفەتی ڕەخساندووە بۆ هەموار کردنەوەی ڕێککەوتنە ناوکییەکە.
نەتەنیاهۆ پلانەکانی ئیسرائیلیشی پشتڕاست کردەوە بۆ هاتنە دەرەوەی تەل ئەڤیڤ لە یونسکۆ کە بە بوونی بە سەکۆیەک بۆ دژایەتی کردنی ئیسرائیل ناودێری کرد.