Accessibility links

توێژینه‌وه‌: ڕێژه‌ی قه‌ڵه‌وی له‌ وڵاتیه‌کگرتوه‌کان گۆڕانکاری به‌سه‌ردا نه‌هاتوه‌

  • Wrya Kalle

نیویۆرک - ئه‌مریکا

توێژینه‌وه‌ی حکومه‌تی وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ده‌رده‌خات به‌گشتی ژماره‌ و ئاماری قه‌ڵه‌وی وه‌ک خۆی ماوته‌وه‌، نزیکه‌ی 40% که‌سانی به‌ته‌مه‌ن تووشی قه‌ڵه‌وی بوون، 18.5% له‌نێو منداڵاندایه‌، ئه‌م ژمارانه‌ به‌رزبوونه‌وه‌یه‌کی که‌می تێدایه‌ به‌راورد به‌دوا توێژینه‌وه‌.

ئه‌وه‌ی شاره‌زایانی نیگه‌ران کردوه‌ رێژه‌ی قه‌ڵه‌وی منداڵان و نه‌وجه‌وانان به‌رزبۆته‌وه‌. له 10ساڵی ڕابردوودا له‌ده‌وروبه‌ری 17% بوو، به‌رزبوونه‌وه‌ی ئێستا له‌نیوان ته‌مه‌نی 2 بۆ 5 ساڵانه‌ .

دکتۆر کریگ هالیس که‌ سه‌رپه‌رشتی تێژینه‌وه‌که‌ی کردوه‌ له‌ناوه‌نده‌کانی ئه‌مریکا بۆ به‌رگری له‌ نه‌خۆشیه‌کان و خۆپاراستن لێیان ووتی "ساڵانی داهاتوو ده‌رده‌خات ئه‌گه‌ری ئه‌م په‌ره‌ نه‌سه‌ندنه‌ دروسته‌ یان نا".

ئه‌وه‌ی جێگای نیگه‌رانی شاره‌زایانه‌ ڕێژه‌که‌ که‌م نه‌بۆته‌وه‌، هه‌روه‌ها شاره‌زایان ده‌ڵین، له‌ساڵانی دوایی‌دا به‌رپرسانی ته‌ندروستی نیشتمانی سه‌نگیان خستوه‌ته‌ سه‌ر قه‌ڵه‌وی منداڵان، که‌ ئامانجیک بوون بۆ هه‌ڵمه‌تی گۆڕانکاری نیشتمانی ئه‌وی‌ خانمی یه‌که‌می پێشووی ئه‌مریکا میشێل ئۆباما له‌ ساڵی 2010دا ده‌ستی بانگه‌شه‌ی بۆ کرد.

ڕاپۆرته‌که‌ی له‌هه‌فته‌ی ڕابردوودا بڵاوکرایه‌وه‌ باس له‌ ساڵانی 2015 و 2016 ده‌کات.

ئه‌ندرۆس ستۆکس، شاره‌زا له‌ زانکۆی بۆستن بۆ چاودێری قه‌ڵه‌وی ده‌ڵێت " ئه‌مه‌ دۆخێکه‌ نائومێدی ده‌به‌خشێت".

داتا نوێکانی حکومه‌ت له‌سه‌ر 5 هه‌زار به‌شدار کراوه‌، پێوانه‌ی ئه‌ستوری ناوقه‌د وه‌ک پێوانه‌ی سه‌ره‌کی دانراوه‌، هه‌روه‌ها قورسی ئه‌و که‌سه‌‌.

قه‌ڵه‌وی ته‌نها به‌رزبوونه‌وه‌ی کێش له‌ڕێژه‌ی ئاسایی خۆی نیه‌، به‌ لکوو قه‌ڵه‌وی زیاد له‌ڕێژه‌ی خۆی به‌شێوه‌یه‌کی مه‌ترسیداره‌. له‌ساڵانی سه‌ره‌تای هه‌شتاکاندا نزیکه‌ی 1 که‌س له‌ کۆی 6 که‌سی به‌ته‌مه‌ن قه‌ڵه‌وبون. له‌ 10 ساڵی ڕابردوودا ئه‌م ڕێژه‌یه‌ به‌رزبۆته‌وه‌ بۆ 1 که‌س له‌ کۆی 3 که‌س و پاشان له‌و ئاسته‌دا وه‌ستاوه‌.

ژماره‌ی قه‌ل له‌ شاری بۆستن و ده‌وروبه‌ری به‌رزده‌بێته‌وه‌

بۆستن - ئه‌مریکا

دوای ئه‌وه‌ی له‌ ساڵی 1800 دا له‌ بۆستن له‌وڵاتیه‌کگرتوه‌کان قه‌ل له‌ناوبران ، به‌ڵام لئێستادا ژماره‌یان به‌رزبۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش نیشانیه‌ بۆ بووژانه‌وه‌ی ژینگه‌ی باڵنده‌کان. به‌ڵام به‌ڕێژه‌یه‌ک ژماره‌یان به‌رزبۆته‌وه‌ له‌ناو خانووبه‌ره‌ و ماڵندا ده‌رده‌که‌ون. دانیشتوان ده‌ڵین باخه‌کان تێکده‌ده‌ن و زیان به‌ ئۆتۆمۆبێل ده‌گه‌ێنن و ئاژه‌ڵه‌ ماڵیه‌کان ڕاوده‌نێن، ته‌نانه‌ت هێرش بۆ خه‌ڵکیش ده‌به‌ن.

به‌پێی ئاماری شاره‌وانی شاره‌که‌ داوێتی به‌ ئه‌سێۆشیتید پرێس، له‌ 3 ساڵی ڕابردوودا‌ ناڕه‌زایی و گله‌یی دانیشتوانی بۆستن و ده‌وروبه‌ری له‌زۆربونی قه‌ڵ و هه‌راسانکردنیان به‌رزبۆته‌وه‌، ئه‌مه‌ش بۆته‌ کێشه‌ بۆ پۆلیس و کارمه‌ندانی ته‌ندروستی داوای چاره‌سه‌ر ده‌که‌ن.

به‌رپرسانی شاری بۆستن ده‌ڵین له‌ ساڵی ڕابردوودا به‌لانی‌که‌مه‌وه‌ 60 ناڕه‌زایی و گله‌یی‌یان تۆمار کردوه‌، ئه‌مه‌ش به‌رزبوونه‌وه‌یه‌ به‌ڕێژه‌ی 3 ئه‌وه‌نده‌ له‌ئه‌مساڵدا. ناوچه‌کانی ده‌وروبه‌ری بۆستن هه‌مان کێشه‌یان هه‌یه‌، له‌سه‌ره‌تای ساڵی ڕابردوه‌وه‌ 137 قه‌ل ده‌ستگیرکراون.

شاره‌زایان ده‌ڵین هۆکاری بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌م باڵندانه‌ له‌شاره‌کاندا ده‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ڕه‌فتاری دانیشتوان له‌گه‌ڵیان، کاتێک دان و خواردنیان بۆ ڕۆ ده‌کرێت بۆ ته‌مشاکردنیان و جێژ وه‌رگرتن له‌ دیمه‌نی باڵنده‌ی کێوی، ئه‌وکات باڵنده‌کان ڕادێن له‌سه‌ر ئه‌و ره‌فتاره‌ و بۆ خواردن دێن ناو ماڵه‌کانه‌وه‌

ولایه‌تی کالفۆرنیا به‌ره‌و ئۆتۆمۆبێلی بێ شۆفێر ده‌روات

لوس ئه‌نجلس – ئه‌مریکا

ناوه‌ندی رێکخستنی ولایه‌تی کالفۆرنیا هه‌نگاوێکی نوێی ناوه‌ بۆ ئاسانکردنی ڕێگا بۆ به‌ده‌ستهێنانی ئۆتۆمۆبێلی بێ شۆفێر.

به‌شی ئۆتۆمۆبێلی ولایه‌ته‌که‌ ڕێنمایه‌کانی ڕێگه‌پێدراوی حکومه‌تی بڵاوکرده‌وه‌، له‌چه‌ند ساڵی ڕابردوودشدا له‌سه‌ر شه‌قامه‌کانی کالفۆرنیا چه‌ندین کۆمپانیا خه‌ریکی تاقیکرنده‌وه‌ی ئه‌و جۆره‌ ئۆتۆمبێلانه ‌بوون.

ئه‌م هه‌نگاوی کالفۆرنیا ڕێگا خۆشه‌کات بۆ کۆمپانیاکان تاقیکردنه‌وه‌ی ئۆتۆمۆبێل بێ شۆفێر بکه‌ن و ده‌ستپێبکه‌ن، بێ سوکان و بێ بوونی وه‌ستانی شۆفێر به‌کاری دێت، ته‌نانه‌ت له‌تاقیکردنه‌وه‌کاندا که‌س له‌ ئۆتۆمۆبێله‌که‌دا نابێت.

تا ئام ساته‌وه‌خته‌ بڕیار ده‌رنه‌چوه‌ که‌س بتوانێت ئه‌م جۆره‌ ته‌کنه‌لۆجیایه‌ی هه‌بێت. پێشبینی ده‌کرێت تا 10 ساڵی داهاتوو ناکه‌وێته‌ به‌رده‌ست، به‌ڵکوو له‌قۆناغی تاقیکردنه‌وه‌دا ده‌مێنێته‌وه‌.

به‌ڵام کۆمپانیای MERCEDES، BMW، FORD، NISSAN و VALVO ده‌ڵین ئه‌گه‌ری هه‌یه‌ له‌ ساڵی 2020دا بکه‌وێته‌ به‌رده‌ست.

XS
SM
MD
LG