Accessibility links

شه‌ماڵ بۆکانی: گۆڕانکاریه‌کانی ترامپ له‌ به‌رنامه‌ی ناوکی ئێراندا‌ جۆره‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌که‌

  • Jani Diylan

سه‌رۆکی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان دانڵد ترامپ هه‌ر له‌ سه‌ره‌تای هاتنه‌ سه‌ر کار رێبازێکی دژه‌به‌رانه‌ی به‌را‌مبه‌ر به‌ کۆماری ئیسلامی ئێران گرتوه‌ته‌ به‌ر و ئێستاکه‌ش ترامپ به‌ نیازی هه‌لوه‌شانه‌وه‌، ده‌ستکاری وه‌ یاخود رێکه‌وتنێکی نوێ دایه‌، که‌ به‌م هه‌نگاوه‌ ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێرانی تۆڕه‌ کردووه‌ و ئێرانیش هه‌ڕه‌شه‌ ده‌کات.‌

ئایا ئێرانه‌ که‌ پابه‌ند به‌و رێکه‌وتنامه‌دا نییه‌ وه‌ یاخود ترامپه‌ که‌ نایه‌وێ له‌سه‌ر کاره‌کانی ئوباما دا به‌رده‌وام بێت.

ترامپ به‌ نیازی چ جۆره‌ گۆڕانکاریه‌ک دایه‌ له‌و رێکه‌وتنه‌دا.

تا چه‌ند به‌رنامه‌ ناوکی ئێران و رێبازه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌ یه‌کگرتووه‌کان، جگه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی خودی ئه‌مه‌ریکا به‌ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ئیسرائیل و وڵاتانی عه‌ره‌بیه‌وه‌ گرێدراوه‌.

Trump US Iran
Trump US Iran

شه‌ماڵ بۆکانی نووسه‌ر و لێکۆڵه‌ر له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" من ئه‌و کات ( مه‌به‌ست وتو وێژێک له‌ مانگی ژولای ساڵی 2015) ووتم ئه‌مه‌ رێکه‌وتنێکی ره‌واڵه‌تیه‌، هه‌رچه‌ند زۆر به‌شی لێ ده‌بێته‌وه‌ به‌ڵام من پێی گه‌شبین نه‌بووم وه‌ ده‌مزانی سه‌ر ناگرێت، هۆکاره‌کانیشی ره‌نگه‌ لاێ به‌شێک روون بێت، وه‌ ئه‌م سیاسه‌تانه‌ی بریتانیا له‌ شێوه‌ی ئیمپتیالیزمی ئیدیۆلوژیکدا له‌گه‌ڵ ئێران له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راستدا له‌گه‌ڵ ئێران پیاده‌ی ده‌کا، ئه‌مه‌ریکا تووشی شه‌رێکی سارد ده‌کا له‌گه‌ڵ بریتانیا وه‌ بریتانیا نایه‌وه‌ی به‌غدا بکه‌وێته‌ ژێر ره‌کیفی ئه‌مه‌ریکاوه‌ له‌ ناوچه‌که‌دا بۆیه‌ ده‌س ئاوه‌ڵاوی ئێران تێدا ده‌سه‌ڵاتداره‌ ".

کاک شه‌ماڵ هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌وه‌ی که‌س نایه‌وی باسی بکات، ئه‌م شه‌ڕه‌ سارده‌ی نێوان ئه‌مه‌ریکا و بریتانیادایه‌، شه‌ڕی ئیمپریالیزمی دوو جه‌مسه‌ری،شه‌ری ئابوری و ئیدیۆلۆژیکه‌، هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ له‌ کۆتاییدا هه‌ڵ ده‌وه‌شێته‌وه‌، به‌ڵام ئه‌م گۆڕانکارایانه‌، جۆره‌ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌یه‌ وه‌ ئه‌مه‌ریکا نایه‌وێ به‌ هۆێ ئێرانه‌وه‌ دوژمانایه‌تی هه‌موو ئه‌وروپا بکات ".

XS
SM
MD
LG