Accessibility links

نازم کەهیە: سەرکردەکانی پێشمەرگە شەڕیان ناوێت بەڵام ئەگەر ڕوویدا بە هەموو تواناییەکەوە ئامادەن


سەبارەت بە ڕووداوەکانی درەنگانێکی ڕۆژی پێنجشەممەی باشوری کەرکوک لێدوانی کاربەدەستانی عێراق و کوردیش زۆرن.

یەکە چەکدارەکانی هێزە ئاسایشییەکانی عێراق جموجۆڵێکی لەشکرییان کردووە و بە دوای خۆیدا نیگەرانی دانیشتوانی ناوچەکە و هەروەهاش هێزی پێشمەرگەی کوردستانی هێنا.

حەیدەر عەبادی سەرەک وەزیری عێراق دەڵێت کار بۆ هیچ هێرشێک نەکراوە و دەشڵێت ئەو هەواڵە دروستکراوە و بەرنامەشی لە پشتەوەیە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش لە ڕاگەیاندنەکەیدا لەگەڵ ئەوەی جەخت لە چارەسەرکردنێکی ڕاستەقینەی هەموو کێشەکان دەکاتەوە لەگەڵ بەغدادا بەڵام دەشڵێت بەرپرسیارێتی هەر شەڕێک و لایەنە خراپەکانیشی لە ئەستۆی عەبادیدایە.

ڕێکخەری پەیوەندییەکانی نێوان حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، سەرچاوەی ئەم کێشانە دەباتەوە بۆ ڕێفراندۆمی هەرێمی کوردستان لە ناوچە دابڕێندراوەکاندا.

نازم کەهیە دەڵێت لەوبڕوایەدا نین کە شەڕ دۆسێکان یەکلابکاتەوە چونکە "لە شەڕدا سەرکەوتن بە دەست بهێنیت یان بیدۆڕێنیت هەر دۆڕاندنە و لە هەموو بارێکدا شەڕ یانی دۆڕاندن."

ئەم کاربەدەستەی هێزەکانی حەشدی شەعبی لە پارێزگای کەرکوک دەڵێت لەوبڕوایەدا نییە ئەو فرمانی جموجۆڵە لەشکرییە لە (حەیدەر عەبادی) سەرکردەی هێزە چەکدارەکانی عێراقەوە بووبێت و دەشڵێت تا کاتی ئەم وتووێژە نازانرێت بڕیاری ئەم جموجۆڵە سەربازیانە کێ داونی و لە کوێشەوە بووە.

ئەگەرچی دەنگ زۆرە یەک دوو ڕۆژ لەمەوبەر قاسم سولەیمانی سەرکردەی هێزی قودسی سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لەو ناوچەیە بووە و دەشگوترێت کۆبوونەوەی تایبەتیشی هەبووە بەڵام نازم کەهیە دەڵێت هیچ ئاگادار نییە لەوەی قاسم سولەیمانی لەو ناوچەیە بووبێت.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ نازم کەهیە ڕێکخەریپەیوەندییەکانی نێوان حەشدی شەعبی و هێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:04:57 0:00

XS
SM
MD
LG