وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران له رۆژی چوارشه‌ممه هۆشداری وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌کی توندی دا له لایه‌ن تارانه‌وه ئه‌گه‌ر بێت و سه‌رۆک ترامپ هه‌ڕه‌شه‌کانی به ئه‌نجام بگه‌ینێ له هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی رێکه‌وتنامه‌ی مێژوویی ناو‌کی ساڵی 2015.
ئاژانسی په‌یام و نووچه‌ی ده‌وڵه‌تی ئیرنا رایگه‌یاند که دیپلۆماتی باڵای وڵاته‌که موحه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له کۆبۆنه‌وه‌یه‌کی داخراوی په‌رله‌ماندا له باره‌ی پێشبینی په‌سه‌ند نه‌کردنی سه‌وداێ ناو‌کی ئێران له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌سه‌ڵاتداری جیهان ئاگادار کرده‌وه.
ئاژانسه‌که له زاری زه‌ریف وه راده‌گه‌ینێت وه‌کو ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر بێت و وڵاته یه‌کگرتووه‌کان دژ به سه‌وداکه کار بکات ئێران وه‌ڵامێکی توندی ده‌بێت.
به پێی راپۆرتێک له لایه‌ن ئاژانسی نیمه فه‌رمی فارس، زه‌ریف به یاسادانه‌رانی ووت ئێران قه‌ت له‌سه‌ر سه‌وداکه دانوستاندن ناکات.
وا چاوه‌ڕوان ده‌کرێت له ماوی ئه‌م هه‌فته‌دا ترامپ رابگه‌ینیپه‌سه‌ندکردنی پابه‌ندبوونی ئێران به رێکه‌وتنامه‌ی ساڵی 2015 ، هه‌ر وه‌ها چاوه‌روان ده‌کرێ سزاێ نوێ بخاته سه‌ر پاسدارانی شوڕشی ئیسلامی ئێران.