Accessibility links

کۆبوونەوەکان بەردەوامن بۆ هێورکردنەوەی ئاڵۆزییەکانی نێوان بەغدا و هەولێر.

دواترین کۆبوونەوە ئەوەی ئەمڕۆ یەکشەمە بووە لە سەری ڕەش لە نێوان سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

لە ڕاگەیاندنەکەی سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستاندا جەخت لە پێویستی پاراستنی سەقامگیری و ئاسایش و دوورکەوتنەوە لە گرژییەکان کراوەتەوە بە پشتبەستن بە پرەنسیپی وتووێژ و دانوستاندن و کارنامەی کراوە، بە بەشداری هەموو لایەنەکان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا.

مه‌سعود عه‌بدولخالق
مه‌سعود عه‌بدولخالق

ڕۆژی شەممەش مەسعود بارزانی لەگەڵ ئوسامە ئەلنوجەیفی و ئەیاد عەلاوی، جێگرەکانی سەرۆکی عێراق کۆبۆتەوە و وەک سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە ڕێککەوتن کراوە لەسەر هەڵگرتنی دەستبەجێی سزاکان لەسەر هەرێمی کوردستان.

میوانەکانی مێزگرد:

مەسعود عەبدولخالق، نوسەر و لێکۆڵەری سیاسی.

ئەمین بەکر،ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە بزووتنەوەی گۆڕان.

ئەمین بەکر
ئەمین بەکر

ئەگەرچی هێمن هەورامی، ڕاوێژکاری سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاش کۆبوونەوەکەی نێوان بارزانی سەلیم جبوریدا گوتوویەتی بارزانی ڕایگەیاندووە هیچ کەس بیر لە هەڵوەشاندنەوەی ئەنجامی ڕیفراندۆم نەکاتەوە، بەڵام نوسینگەی سەرەک وەزیری عێراق دەڵێت بەبێ دانپێدانان بە یەکپارچەیی خاکی عێراقدا هیچ وتووێژێک ناکرێت.

لە یەکەم کاردانەوەشدا بەرامبەر ئەم سەردانەی جبوری، هومام حەمودی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت سەردانەکەی سەلیم جبوری سەردانێکی کەسێتییە و هیچ پەیوەندییەکی بە سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە نییە.

حەمودی دەشڵێت ئەو سەردانە بە پێچەوانەی ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراقەوەیە لە کاتێکدا پەرلەمان ژمارەیەک سزای لەسەر هەرێمی کوردستان پەسەند کردووە.

ئایا ڕەوشەکە لە بەغدا بەرامبەر کورد چۆنە لە ئێستادا؟

لە کاتێکدا دەسەڵاتی سیاسی کورد دەڵێت هەوڵەکان بخرێنە گەڕ بە پرەنسیپی وتووێژ و دانوستاندن و کارنامەی کراوە، ئایا کارنامەی کراوە بە چ مانایەکە؟

ئایا هیچ دەرفەتێک هەیە دادگای باڵای فێدڕاڵی بە بڕیارەکەی پێشویدا بچێتەوە لەسەر ڕیفراندۆم؟

ئایا دەکرێت ئەم کۆبوونەوانە بە کرانەوەیەک بە ڕووی چارەسەرکردندا ببینرێن لە کاتێکدا بەغدا و هەولێر سوورن لەسەر هەڵوێستی خۆیان؟

ئایا لە بەرامبەر بە کەموکوڕییەکان لە بەغدا کامیان بەرپرسیارن، نوێنەرانی کورد بە سەرۆکی کۆماریشەوە، یان دیپلۆماسییەتی کوردی؟

وەڵامی ئەم پرسیارانە و ژمارەیەک پرسیاری تریش لە دەقی تەواوی مێزگردەکەدایە:

XS
SM
MD
LG