Accessibility links

سۆران عه‌لی خان: سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد سووره‌ له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆیی قسه‌ له‌گه‌ڵ عێراق بکات نه‌ک له‌سه‌ر ده‌سکه‌وتی سیاسی و ئابوری

  • Jani Diylan

Mohsin Soran

زۆر که‌سان باس له‌و ده‌که‌ن ئه‌وه‌ فه‌ره‌تر له‌ 10 رۆژ به‌سه‌ر ئه‌نجامدانی رفراندومدا تێپه‌ری و هێشتا هیچ هه‌نگاوێکی تر دانه‌نراوه‌. ئایا چاوه‌رێ شتێکی گه‌وره‌تر له‌وه‌ ده‌کرێ؟

مامۆستا سۆران عەلی خان نووسەر، رووناکبیر، لێکۆڵه‌ر و جێگری پێشووێ مەڵبەندی 8 خانەقینی ێ. ن. ك لە هەڤپەیڤینێکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت" له‌ په‌یوه‌ندیه‌کی تردا باسی ئه‌وه‌مان ‌کرد که‌ ئه‌م رفراندومه‌ زه‌مینه‌ سازی باشی بۆ نه‌کرابوو، به‌ڵام سه‌رکردایه‌تی کورد هه‌ستی به‌ مه‌ترسیه‌کی گه‌وره‌ ئه‌کرد له‌سه‌ر خۆێ دووای شه‌ری داعش که‌ عێراق شه‌ری پێی بفرۆشێته‌وه‌، وه‌ هێزه‌کانی عێراق و حشدی شه‌عبی شه‌ری پێی بفرۆشنه‌وه‌ و په‌لاماری کوردستان بده‌ن، بریاری رفراندومه‌که‌ درا به‌هه‌ر چۆنێک بوو و خه‌ڵکی کوردستان درێغیان نه‌کرد وه‌ 90 % له‌سه‌ره‌وه‌ ده‌نگ درا به به‌ڵێ بۆ‌ رفراندوم، به‌ڵام په‌رچه‌کردار یان کاردانه‌وه‌ی وڵاتانی هه‌رێمی و ناوچه‌که‌ زۆر زۆر دڕندانه‌ و نابه‌رپرسانه‌ و نا مرۆڤانه‌ بوو به‌رامبه‌ر به‌ گه‌لی کوردستان و به‌رامبه‌ر به‌ باشوری کوردستان ".

مامۆستا سۆران هه‌ر وه‌ها ده‌لێت " سه‌رکردایه‌تی کورد له‌م ماوه‌یه‌ چاوه‌رێ ئه‌وه‌یه‌ که‌ بزانی هه‌ڵویستی عێراق به‌ چ بارێکدا ئه‌که‌وێته‌وه‌ ، باری توند و تیژی و په‌لاماردن و دابڕانی یه‌کجاره‌کی یاخود باری گفت و گۆ و دانۆستاندن بۆ ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر مێزی گفت و گۆ بگه‌نه‌ ده‌ر ئه‌نجامێک، به‌ڵام تازه‌ گه‌لی کورد له‌ باشوری کوردستان بریاری خۆێ داوه‌ وه‌ ته‌نها له‌سه‌ر کات راوه‌ستاوه‌، ئه‌مرۆ بێ یا سبه‌ی ئه‌بێ سه‌ربه‌خۆێ رابگه‌ێنێ، به‌ڵام هاوکێشه‌کان زۆر ئاڵۆز بوه‌ ".

مامۆستا سۆران ده‌شڵێت " به‌ راستی که‌ ووتت رفراندوم، رفراندوم ئه‌بێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێ، رفراندوم دووا کارتی سه‌رکردایه‌تی سیاسی پارته‌کانی کوردستانه‌، ناکرێ کارتی رفراندوم و سه‌ربه‌خۆیی بکرێته‌ کارتێکی کاتی بۆ ده‌سکه‌وتی ئابوری یا ده‌سکه‌وتی سیاسی، له‌به‌ر ئه‌وه‌ ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی هه‌ر ئه‌بێ بۆ سه‌ربه‌خۆیی بێ، سه‌رکردایه‌تی کوردی مه‌رج نییه‌ له‌م نزدیکه‌ وه‌ زۆر نزدیک ده‌وڵه‌تی کوردی رابگه‌ینن وه‌ سه‌رکردایه‌تی سیاسی کورد ئێستاکه‌ سووره‌ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر سه‌ربه‌خۆییقسه‌ له‌گه‌ڵ عێراق بکات نه‌ک له‌سه‌ر ده‌سکه‌وتی سیاسی و ئابوری ".

XS
SM
MD
LG