سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوک ئاشكرایده‌كات به‌شێكى زۆر له‌چه‌كدارانى داعش له‌قه‌زاى حه‌ویجه‌ى ڕۆژئاواى كه‌ركوک له‌گه‌ڵ خێزانه‌كانیاندا خۆیان ڕاده‌ستى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه كردووه.
ئیسماعیل حه‌دیدى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"ئه‌و چه‌كدارانه‌ى داعش كه‌خۆیان ڕاده‌ستى پێشمه‌رگه كردووه، خۆیان خزاندوه‌ته ڕیزى ئاواره‌كانه‌وه‌و له ساتره‌كانى پێشمه‌رگه خۆیان ڕاده‌ست كردووه."
وتیشى"به‌شێكى تر له‌چه‌كداره‌كان له حه‌ویجه كشاونه‌ته‌وه، به‌ڵام هێشتا نازانین به‌ره‌و چى ناوچه‌یه‌ک رۆیشتون."
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوک، پرۆسه‌ى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى حه‌ویجه‌ى له‌لایه‌ن هێزکانی عێراقیه‌كانه‌وه به پرۆسه‌یه‌كى سه‌ركه‌وتو وه‌سفكرد، وتى"پرۆسه‌كه وێرانه‌كردنى حه‌ویجه و كوشت و بڕكردنى دانیشتوانه‌كه‌ى لێنه‌كه‌وتوه‌ته‌وه، تائێستاش به‌شێكى زۆر له‌دانیشتوانى گونده‌كان له جێگه‌ى خۆیان ماونه‌ته‌وه."
ئیسماعیل حه‌دیدى، ئاماژه‌ى به هه‌نگاوه‌كانى داهاتوى عه‌ره‌بى سونه‌كرد له‌كه‌ركوك و رونیكرده‌وه، كار بۆ ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌یاندنى ده‌ستى خزمه‌تگوزارى به حه‌ویجه ده‌كه‌ن، تا ئاواره‌كان بتوانن به خێرایى بگه‌رێنه‌وه سه‌ر ماڵ و حاڵیان.
ئۆپه‌راسیۆنى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى قه‌زاى حه‌ویجه كه‌له‌لایه‌ن هێزه عێراقیه‌كان و پشت به‌ست به‌زانیاریه هه‌واڵگیریه‌كانى پێشمه‌رگه ئه‌نجامدرا، به پرۆسه‌یه‌كى خێرا و بێ شه‌ڕ وه‌سف ده‌كرێت، به‌و پێیه‌ى كه‌مترین شه‌ڕ و پێكدادان تێیدا ڕوویدا.