Accessibility links

حەسەن عەلەوی: ئەگەر بەغدا و تارانیش دەستبەرداری کەرکوک بن ئانکەرە دەستبەرداری نابێت و دەیکاتە قوبرس


حەسەن عەلەوی
حەسەن عەلەوی

بەغدا دەخوازێت گەمارۆی زەمینی و ئاسمانی لەسەر هەرێمی کوردستان بسەپێنێت بەهۆی ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی 25 ی مانگی 9 وە.

فەڕەنسا ئامادەیی خۆیی دەربڕیوە بۆ نێوەندگیری لە نێوان هەولێر و بەغدادا، بەڵام وەک حەسەن عەلەوی، نوسەر و بیریاری عێراقی دەڵێت هەر لە ئێستاوە ئاماژەکان وەها نیشان دەدەن بەغدا بەو ناوبژییە پێشنیازکراوەی پاریس قایل نییە و ئەگەریش بخوازێت ئەو نێوەندگیریەی فەڕەنسا کاری پێبکرێت ئەوا دەبێت هەرێمی کوردستان ئەنجامەکانی ڕیفراندۆم ڕەت بکاتەوە، بەڵام تا کاتی ئەم وتووێژەش هەرێمی کوردستان هیچ شتێکی لەسەر ئەو داوایەی حکومەتی عێراق نەوتووە، هەر بۆیەشە وەک عەلەوی دەڵێت چاوەڕوان ناکرێت ئەو کۆبوونەوانەی باس دەکران ئەنجام بدرێن.

عەلەوی دەڵێت پێدەچێت عێراقیەکان بەرەو ڕووبەڕووبوونەوە و چارەسەری لەشکریانە بڕۆن و وڵاتانی ناوچەکەش پشتیوانی لەو هەنگاوە دەکەن لەو ڕوانگەیەوەی وەک دەڵێت لە ئێستادا بەغدا زۆر نەرمترە لەگەڵ قەیرانەکاندا بە بەراورد لەگەڵ هەڵوێستەکانی تورکیا و ئێراندا، دەشڵێت شەڕی داهاتوو لە کەرکوکە و بەڕاستیش ئەو شەڕە لە کەرکوک ڕوودەدات.

ئەم نوسەر و بیریارەی عێراق لەوبڕوایەدایە شەڕی داهاتوو لە عێراقدا شەڕی نەتەوەیی دەبێت لە نێوان کورد و عەرەبدا و لەو شەڕەدا گەلی عەرەب لە عێراقدا دەبێتە لایەنێکی شەڕەکە نەک حکومەتی نێوەندی عێراق و دەشڵێت زۆر جار لە وتووێژەکانیدا لەگەڵ بارزانی تاڵەبانیدا ئەو بابەتەی باسکردووە.

حەسەن عەلەوی دەڵێت ئەگەر جەلال تاڵەبانی لێرە بووایە و بەرپرس بووایە ئەوا ئەم دۆسێیانە و ئەم قەیرانانە بوونیان نەدەبوو و دەشڵێت غیابی مام جەلال وەها دەکات ئەم قەیرانانە بە چارەسەری لەشکریانە کۆتاییان پێبێت.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەی لەگەڵ حەسەن عەلەوی، نوسەر و بیریاری عێراقی، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:07:11 0:00

XS
SM
MD
LG