Accessibility links

ماڵئاوایی له‌ سه‌رۆکی پێشووێ عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان جه‌لال تاڵه‌بانی

  • Jani Diylan

مێزگرد:

ماڵئاوایی له‌ سه‌رۆکی پێشینی عێراق و سکرتێری گشتی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان جه‌لال تاله‌بانی

دیاره‌ ژیان له‌ کۆتاییدا شه‌قامێکی بن به‌ست، خیابانێکی بن به‌سته‌ و کۆتایی کاروانی ژیانی تاکه‌کانه‌.

مردن هه‌ر مردنه‌ به‌ڵام هه‌ندێ جار مردنی که‌سانێک به‌ قورسایی شاخێکه‌، هه‌ر وه‌کو ووته‌یه‌کی چینی ده‌ڵێ " هه‌موومان روبه‌رووێ مردنداین، به‌ڵام هه‌ر مردنێک هه‌مان گرنگی و واتای نییه، مردنی ئه‌و که‌سه‌ی که‌ له‌ پێناوی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی گه‌له‌که‌یدا ده‌مرێ له‌ شاخی تاێ قورستره‌ "‌

Jalal Talabani
Jalal Talabani

​مام جه‌لال له‌ 3/10/2017 له‌ نه‌خۆشخانه‌یه‌کی به‌رلین دا بۆ هه‌تا هه‌تا سه‌ری نایه‌وه‌ و غه‌م و شێوه‌ن هه‌موو کوردستانی گرته‌وه‌.

یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان له‌ به‌یاننامه‌یه‌کدا مردنی مام جه‌لالی راگه‌یاند "به‌داخ و په‌ژاره‌یه‌كی هەرە قوڵه‌وه‌ هه‌واڵی ژیانئاوایی سه‌رۆك مام جه‌لال به‌ كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان راده‌گه‌ینین "

ئاخۆ مرۆڤیک که‌ فه‌ره‌تر له‌ نێوه‌ سه‌ده‌یه‌ک له‌ ژیانیدا له‌ شاخ و له‌ شار بۆ مافه‌ ره‌واکانی گه‌له‌که‌ی ته‌رخان کردبوو ئه‌مرۆ پاش ماڵئاوایی چۆن یاد ده‌کرێته‌وه‌.

مردنی مام جه‌لال چ جۆره‌ بۆشاییه‌ک له‌ ناو یه‌کێتی، له‌ گۆڕه‌پانی خه‌باتی کوردایه‌تیدا، له‌سه‌ر ئاستی کوردستان، له‌ عێراق و له‌ ناوچه‌که‌دا درووست کرد.

ئه‌گه‌ر مام جه‌لال له‌ ژیاندا بوایه‌ و تواناکه‌ی جارانی هه‌بوایه‌، ره‌وشی باشوری کوردستان چۆن ده‌بوو، ره‌وشی عێراق چۆن ده‌بوو.

چما مام جه‌لال به‌ ئه‌ندازیاری سیاسی ناو ده‌برا

چی بوون تاێبه‌تمه‌ندیه‌کانی مام جه‌لال

جیاوازی له‌ نێوان مام ی شاخ و مام ی شار

کاریگه‌ریه‌کانی مام جه‌لال له‌ سه‌ر بزوتنه‌وه‌ی گه‌لی کورد له‌ به‌شه‌کانی تری کوردستان

مام جه‌لال و که‌رکوک و ناوچه‌ دابراوه‌کان

ئاخۆ مام جه‌لال له‌گه‌ڵ کام له‌ رێبه‌ر و که‌سایه‌تیه‌کانی جیهان به‌راوورد ده‌کرێ

ئاخۆ مام جه‌لال بڕوای به‌ فه‌رمانره‌وایی وه‌ یا خود حوکمی بنه‌ماڵه‌ هه‌بوو

مام جه‌لال و داستانی گۆچانه‌که‌ی

ئه‌مانه‌ و چه‌ندین پرسیاری تر له‌م مێزگرده‌دا گوێبیستی ده‌بن

میوانانی ئه‌م مێزگرده‌:

عوومه‌ر شێخموس یه‌کێک له‌ رێیه‌رانی پێشۆ و دامه‌زرینه‌رانی یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان، دۆستێکی دێرینی مام جه‌لال و به‌رپرسی پێشووێ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا.

سالار مه‌حمود ئه‌ندام په‌رله‌مانی هه‌رێمی کوردستان – یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان

شه‌ماڵ به‌شیری لێکۆله‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری

هادی سۆفیزاده‌ لێکۆله‌ر و چاودێری کاروباری رامیاری، شاره‌زای کاروباری ئێران و که‌وکاس و ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان

Omar Sheikhmous & Jalal Talabani
Omar Sheikhmous & Jalal Talabani

Omar Sheikhmous & Jalal Talabani
Omar Sheikhmous & Jalal Talabani

XS
SM
MD
LG