Accessibility links

حەسەن تۆرهان : ئەمڕۆ عێراق سومبولی پێکەوە ژیانی لەدەستدا

  • Smko Aziz

Jalal Talabani

حەسەن تۆرهان دەڵیت ئەمڕۆ عێراق سومبولی پێکەوە ژیانی لەدەستدا ناوبراو ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران لە سەر لیستی تورکمان حەسەن تۆرهان سەبارەت بە دەربڕینی پرسەو سەرەخۆشی خۆی سەبارەت بە کۆچی دووایی بەڕیز جەلال تاڵەبانی دەدوێت و سەرەڕای پرسە دەربڕین، باس لە رۆڵی ئەو سەرکردەیەی کورد دەکات لە چارەسەری کۆی کێشەکانی نێوان پێکهاتەکان دەشڵێت "ئەو دەیتوانی ببێتە پرد لە نێو پێکهاتە جیاوازەکان بە تایبەت هەرکات گیروگرفت هەبوبێت، عێڕاق بە گشتی کەسێکی گرنگی لەدەستدا."

ئەو بەرپرسە تورکمانییەوە ئەوەی بەلاوە گرنگە کە سەرکردەیەکی کورد بەردەوام لە خەمی مافی نەتەوەی تریشدا بووە، "هەرکات تاڵەبانی هاتبێتە کەرکوک، ئێمەی وەکو تورکمان بینیوە، بەردەوامیش لە هەوڵی ئەوەدابوو هەموو نەتەوەکانی ئەو شارە، شارەکە بەڕێوە بەرین."

XS
SM
MD
LG