Accessibility links

رێزان شێخ دلێر: گشتپرسی هەرێم بۆ مانەوەی قیادەی کوردیبوو


Rezan Shekh Dler

پەرلەمانتارانی کورد لە کۆبوونەوەکانی ڕۆژی سێشەممەی ئەنجومەنی نۆینەرانی عیراق بەشداریان نەکرد. ژمارەیەك لە کەناڵەکانی هەرێمی کوردستان لەو بارەیەوە گوتویانە رێگە نەدراوە بە چوونە ژورەوەی ئەندامانی کورد بەشداری دانیشتنەکە بکەن. ئەمەش لەکاتێکدایە پێشتر پەرلەمانی عێراق ژمارەیەک بڕیاری دژی ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی دەرکردوە هاوکات حکومەتی بەغدا بە توندی دژی ئەنجامی ڕیفراندۆمەکە بوونەتەوە و بەڵێنیانداوە زنجیرەیەک ڕێوشێن لە دژی هەرێمی کوردستان بگرنەبەر.

رێزان شێخ دلێر ئەندامی پەرلەمانی عیراق لە گفتوگۆیەکدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا دەڵێت پەرلەمانتارانی کورد خۆیان نەچۆنەتە کۆبوونەوەکانی پەرلەمان وداوایانکردووە هەڵویستی دژەبەرایەتی پەرلەمانتارانی عەرەب ڕابگیرێت کە دوای گشتپرسی هەرێم گرتوویانەتە بەر.

ناوبراو گوتی پێدەچێت کورد بۆ خۆی ریفراندۆمی کردبێت و هەتاکو ئەم قیادییانە بمێنن ناتوانرێت سوودی لێوە وەربگیرێت و ناشتوانرێت دەوڵەت درووستبکرێت.

پەرلەمانتار رێزان شێخ دلێر دەشڵێت کورد دەبێت جارێکی تر بێنەوە سەر مێزی گفتووگۆ لەگەڵ بەغدا ، بەس تەمەنا ئەکەم ئەوەی ئێمە لە ساڵانی 91 – 2017 پێکمان ناوە نەمانگەڕێننەوە بەر 91.

please wait

No media source currently available

0:00 0:09:01 0:00

XS
SM
MD
LG