Accessibility links

جەلال تالەبانی لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد


Jalal Talabani
Jalal Talabani

بەرپرسانی کورد دەڵێن جەلال تاڵەبانی رابەری کوردی ئەوەی بووە سەرۆک کۆماری عێراق دوای روخاندنی سەدام حوسەین لەلایەن هێزەکانی هاوپەیمان بە رابەرایەتی وڵاتەیکگرتوەکانی ئەمەریکا ئەمڕۆ لە ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد . ناوبراو یاریدەدەر بوو لە ئاڕاستەکرد و بەڕیوەبردنی عێراق بە درێژایی ساڵانی یاخبوون و توندوتیژی ئەو وڵاتە ، ئەمڕۆ بەڕیز تالەبانی لە تەمەنی 84 ساڵیدا لە بەرلینی پایتەختی ئەڵمانیا کۆچی دوایی کرد.

بە گوتەی مەڕوان تالەبانی خزم و هەروەها بەپرسێکی باڵا لە ئۆفیسی کوڕەکەی تاڵەبانی دەڵیت بەڕێز تاڵەبانی کۆچیدوایی کرد دوای ئەوەی باری تەندروستی بەخێرایی روو لە خراپبوون کرد. تاڵەبانی لەساڵی 2012 دا توشی جەڵتەی مێشک بوو ، دواتر هەر لەو ساڵەدا بۆ چارەسەرکردنی پزیشکی گەێندرایە نەخۆشخانەیەک لە ئەڵمانیا.

جەلال تاڵەبانی پێشەوایی پارتێکی سەرەکی کوردی لە عێراق کرد و بە فەرمی بووە یەکەمین سەرۆک کۆمار لە نەژادی کوردی بێت دوای روخاندنی رژێمەکەی سەدام حوسەین . بەرێز تاڵەبانی زۆر جار بەوە ناسرابوو کەسایەتیەکی دەوڵەتی بووە کە توانیبووی گرژیەکانی نێوان لایەنکانی شیعە وسونە و هەروەها کرد بڕەوێنێتەوە.

XS
SM
MD
LG