Accessibility links

باڵێۆزی نوێی ئەمەریکا بۆ روسیا دەست بەکار دەکات


U.S. Ambassador Jon Huntsman, left, walks after presenting credentials to Russian President Vladimir Putin during a ceremony in the Kremlin, in Moscow, Russia, Oct. 3, 2017.
U.S. Ambassador Jon Huntsman, left, walks after presenting credentials to Russian President Vladimir Putin during a ceremony in the Kremlin, in Moscow, Russia, Oct. 3, 2017.

باڵویزی نوێی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ روسیا دوێنێ لە میانەی رێورەسمێک لە کۆشکی کرملن پەڕاوی کارکردنی دایە دەستی سەرۆک ڤلادمێر پوتنی سەرۆکی روسیا و بەو جۆرە جۆن هەنتسمن بە فەرمی دەست بەکاری باڵوێزی ئەمەریکا بۆ روسیا دەکات.

ئەوەی جیی ئاماژەیە جۆن هەنتسمن ئەرکێکی بالای گرتوەتە ئەستۆ لە لێکۆڵینەوەکانی پەیوەست گوایە بە دەستێوەردانی روسیا لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی ئەمریکای ساڵی پار.

باڵویزی نوێی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا بۆ مۆسکۆ واتا جۆن هەنتسمن فرمانڕەوای پێشوی ستانی یوتای ئەمەریکایی، دوو جار پۆستی باڵوێزی وەرگرتوە . ناوبراو باڵویزی ئەمەریکا بوو بۆ سەنگاپۆر لە سەردەمی سەرۆکی پێشوتری ئەمریکا جۆرج دەبلیو بوش و هەروەها باڵویزی ئەمریکا بوو بۆ چین لە سەردەمی سەرۆک براک ئۆباما ئەمەش بەر لەوەی بگەڕیتەوە بۆ وڵات و ببێتە کاندیدی سەرۆکایەتی ساڵی 2012.

ئەنجومەنی سەناتی وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەریکا هەفتەی رابردوو بەربژارکردنی جۆن هنستمن ی بۆ پۆستی باڵوێزی نوێی ئەمریکا بۆ روسیا پەسەند کرد.

پەیوەندیەکانی نێوان وڵاتەیەکگرتوەکانی ئەمەیرکا و روسیا بەمدوایانە رویان لە گرژی و ئاڵۆزی کردوە بەهۆی دەرکردنی ژمارەیەک لە دپلۆماتانی و داخستنی ئۆفیسەکانی ئەرکی دپۆلماتی.

XS
SM
MD
LG