Accessibility links

هاوڵاتیانی کەتەلان لە ئیسپانیا داوای سازدانی مانگرتن لە دژی پۆلیس دەکەن

  • Smko Aziz

People take part in a demonstration two days after the banned independence referendum in Barcelona, Spain, Oct. 3, 2017.

ئەمڕۆ چەند هەزار کەسێک لە دەرەوەی بارەگای پۆلیس لە شاری بەرشەلۆنە گردبوونەوە بۆ دەربڕینی نارەزایی لەدژی وەگ دەگوترێت ئەو سەرکوتکردنە دڕندانەیەی هێزەکانی پۆلیسی ئیسپانی لە میانەی ریفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کەتەلۆنیا ی ئیسپانی بەرامبەر خەڵکان ئەنجامیان دابوو . لەو پێکدادانەی نێوان پۆلیس و لایەنگرانی ریفراندۆمەکە بە سەدان پۆلیس برینداربوون.

بەشداربوانی گردبونەوەکەی ئەمڕۆ لە کەتەلان ی پایتەخت ، دروشمیان لە دژی دەسەڵاتی ئیسپانی دەچڕی هێزەکانی پۆلیسی ئیسپانیایان بە هێزی داگیرکەر ناودەبرد و داواشیان لیدەکردن هەرێمی باکوری رۆژهەڵات بەجێ بهێڵن.

ئەوەی جێی ئاماژەیە گردبوونەوە نارەزاییەکەی ئەمرۆی دژ بە پۆلیسی ئیسپانیا دوای ئەوەبوو کە چەند گروپێکی بچوکی یەکێتیەکانی کار و خەڵکانی ئاسایی و گروپەکانی لایەنگرانی سەربەخۆیی کەتەلۆنیا هانی کریکارانیان لە سەرانسەری کەتەلۆنیایان دا کە مانگرتنی هەموو رۆژەکە یان نیو رۆژ ئەنجامبدەن ئەمەش لەو دەمەدایە رابەرانی هەرێمی کەتەلۆنیا تاوتوێی شیانی راگەیاندنی سەربەخۆیی دەکەن ، ئەمەش بە دوو رۆژ دوای ئەنجامدانی ریفراندۆمەکەی کەتەلۆنیا ئەوەی توندوتیژی مەزنی لێکەوتەوە و ئەو ریفراندمە مەدرید بە نایاسایی لەقەڵەم دابوو.

هاوکاتی ئەوەی خەڵکان هەن کە پشتیوانیان لە گردبونەوە ناڕەزاییەکەی ئەمڕۆ دەکرد ، لەهەمان کاتدا کەسانیش هەبوون لە دژی بوون .

XS
SM
MD
LG