Accessibility links

نیاز عه‌بدوڵا: هیچ رێکارێکی یاسایی رێگا به‌ درووستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی له‌و شێوه‌ نادات

  • Jani Diylan

Niyaz Abdulla

له‌ میدیا کوردیه‌کانه‌وه‌ پێکێنانی" سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان – عێراق " راگه‌یندرا.

هه‌ر به‌و شێوه‌ی راگه‌یاندنی رفراندوم له‌ پڕدا بۆ زۆر که‌سان جێ سه‌ر سورمان بوو، راگه‌یاندنی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان دیسان جێ سه‌ر سورمانه‌.

ئایا ئه‌مه‌ دیسان بریارێکی له‌ پڕدایه‌، یاخود زه‌مینه‌ سازی و کاری بۆ کراوه‌؟

ئاخۆ مه‌به‌ست چیه‌ درووستکردنی سه‌رکردایه‌تیه‌کی له‌و جۆره‌؟

ئایا پێکهێنانی ئه‌م سه‌رکردایه‌تیه‌ جێگاێ په‌رله‌مان، ئه‌نجومه‌نی پیران وه‌ یاخود کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی ده‌گرێته‌وه‌؟

سه‌رکردایه‌تیه‌کی له‌و جۆره‌ تا چه‌ند له‌ بریار و فه‌رمانه‌کانیدا ئازاد و سه‌روه‌ره‌؟

نیاز عه‌بدوڵا رۆژنامه‌نووس و چالاکی کاروباری ژنان و مرۆڤ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " بیانۆێ درووستکردنی ئه‌م ئه‌نجومه‌نه‌ ئه‌وه‌یه‌ کاری ئه‌نجومه‌نی باڵای رفراندوم کۆتایی پێهاتووه‌ و هه‌مان ئه‌م کارمه‌ندانه‌ ده‌ستیان کردووه‌ به‌ دانانی ئه‌نجومه‌نی " سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان – عێراق " که‌ تیاێدا ئامانجیان ئه‌وه‌یه‌ کۆێ هێز و لایه‌نه‌ سیاسیه‌کان، پارته‌ سیاسیه‌کان به‌ تێکرا کۆببنه‌وه‌ بۆ ئه‌وه‌ی جله‌وی داهاتووێ بریاری سیاسی گوایه‌ له‌ باری سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ له‌ هه‌رێمی کوردستان بگرنه‌ ده‌ست، به‌ڵام دێوی راسته‌قینه‌ی پشتی ئه‌م حه‌وت خاڵه‌ی که‌ راگه‌یندراوه‌ له‌ لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی سیاسی کوردستان – عێراق راستیه‌کی ترمان پێی پێشان ده‌دات، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه‌ که‌ بارودۆخیبۆشایی یاسایی په‌یوه‌ندار به‌ نا شه‌رعیه‌تی مانه‌وه‌ی مه‌سعود بارزانی له‌ پێگه‌که‌ی ".

نیاز خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " هه‌وڵ ده‌درێت ئه‌م ئاراسته‌یه‌ به‌و جۆره‌ به‌ کار بێت وه‌ک گه‌رانه‌وه‌ بێت بۆ سه‌رده‌می به‌ره‌ی کوردستانی و قوناغی راگوزه‌ری ساڵی 1991 بۆ ئه‌وه‌ئ جڵه‌وی ته‌واوی بریاره‌ سیاسیه‌کانی هه‌رێمی کوردستان بکه‌ن به‌ پێی به‌رژه‌وه‌ندیه‌ زۆر دیاریکراوه‌کانی پارتی دیمۆکرات و یه‌کێتیی نیشتمانی کوردستان".

نیاز خانم ده‌شڵێت " یه‌کێک له‌و کێشه‌ بنه‌ره‌تیه‌ که‌ ئه‌نجومه‌نی سه‌رکردایه‌تی سیاسی هه‌رێمی کوردستان – عێراق هه‌یه‌تی، ئه‌وه‌یه‌ که‌ هیچ رێکارێکی یاسایی ناوخۆیی هه‌رێمی کوردستان رێگا به‌ درووستکردنی ئه‌نجومه‌نێکی له‌و شێوه‌ نادات، نه‌ خودی یاسای سه‌رۆکایه‌تی هه‌رێمی کوردستان، نه‌ خودی په‌رله‌مانی کوردستان وه‌ نه‌ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ریش ".

XS
SM
MD
LG