Accessibility links

سەرکردەی ستونە لەشکرییەکانی تورکیا لە ئێرانە


سەرکردەی ستونە لەشکرییەکانی تورکیا درەنگانێکی ڕۆژی یەکشەممە گەیشتۆتە تاران.

ئەم سەردانەی ژەنەراڵ خڵوسی ئاکار پەیوەندی هەیە بە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستانی عێراقەوە کە ڕۆژی 25 ئەم مانگی نۆیە کرا بۆ سەربەخۆیی.

ئەم سەردانەش بەر لە چەند ڕۆژیکە لەو سەردانەی بڕیارە ڕەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا بیکات بۆ ئێران.

ڕاپۆرتە هەواڵییەکانلە ئێرانەوە دەڵێن ژەنەراڵ ئاکار لەگەڵ ژەنەراڵ موحەمەد باقری، سەرکردەی ستونە لەشکرییەکانی ئێراندا کۆبۆتەوە و دەشڵێن لەم کۆبوونەوەیەی ئەمڕۆ دووشەممەیاندا تاووتوێی باری ئاسایشی سنوری هاوبەشی نێوانیان و هەروەهاش دۆسێ هەرێمایەتییەکان کردووە.

ئەو ڕیفراندۆمەی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا کرا بە توندی لەلایەن ئێران و تورکیاوە دژایەتی کراوە.

ئاژانسی دەنگ و باسی تەسنیم لە ئێران دەڵێت ئەم سەردانەی ژەنەراڵ ئاکار وەک بە دواداچوونێکە بۆ کۆبوونەوەی پێشتری هەردوو ژەنەراڵ لە تورکیا.

سەرۆکی تورکیا پێشتر ڕایگەیاند لە سەردانەکەیدا بۆ تاران لەگەڵ حەسەن ڕۆحانی سەرۆکی ئێران و ئایەتوڵا عەلی خامەنەئی ڕابەری کۆماری ئیسلامیدا کۆدەبێتەوە.

XS
SM
MD
LG