Accessibility links

هەشت چەکداری حیزبوڵای لوبنان دەکوژرێن


ڕێکخراوێکی چاودێریکردنی شەڕی سوریا دەڵێت بەلانی کەم هەشت چەکداری ڕێکخراوی حیزبوڵای لوبنان لە ئاکامی هێرشێکی فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان لە ڕۆژهەڵاتی بیابانی سوریا کوژراون.

ڕێکخراوی سوریایی بۆ چاودێریکردنی مافەکانی مرۆڤ بنکە لە لەندەن دەڵێت فڕۆکەیەکی بێ فڕۆکەوان کە نازانرێت تایبەت بووە بە چ لایەنێک هێرشی کردۆتە سەر شوێنەکانی ئەم ڕێکخراوە میلیشیاییە کە هاوشانی هێزە سەربازییەکانی حکومەتی سوریا لە شەڕدان.

کاربەدەستێکی حزبوڵا بەومەرجەی ناوی نەهێنرێت هێرشەکەی پشتڕاست کردۆتەوە بەڵام باسی لە زیانە گیانییەکان نەکردووە.

میلیشیاکانی حزبوڵا و هێزەکانی تری سەر بە حکومەتی سوریا لە ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا شەڕی دژی ڕێکخراوە تێرۆریستییەکەی دەوڵەتی ئیسلامی دەکەن.

XS
SM
MD
LG