Accessibility links

عیماد عه‌لی: میدیای باشوری کوردستان شڵه‌ژانێکی تێدا ده‌بینم

  • Jani Diylan

Emad Ali

میدیا و دام و ده‌زگاکانی راگه‌یاندن وه‌کو ستێرن، سوکان یان فه‌رمانی ماشینن که‌ به‌ هه‌ر شێوه‌یه‌ک بته‌وێ کۆمه‌ڵگاێ پێی بسۆڕێنی و کاریگه‌ری ئه‌رێنی و نه‌رێنی له‌سه‌ر شه‌قامی کوردیدا هه‌بێت.

ئاخۆ میدیای کوردی له‌ باشوری کوردستان له‌ چه‌ند رۆژانی رابوردووێ رفراندومدا هه‌ڵس و که‌وتیان به‌ چ شێوه‌یه‌ک بوو؟

عیماد ئه‌حمه‌د رۆژنامه‌وان و چاودێرێ کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌م دوایانه‌دا ئه‌وه‌ی به‌ گشیتی له‌ میدیاکاندا ده‌بینم جۆره‌ شڵه‌ژانێکی تێدایه‌ که‌ زۆر شت یه‌کلا نه‌بوه‌ته‌وه‌ و ته‌نانه‌ت له‌سه‌ر رفراندوم و پێش وه‌خت هه‌ندێ شت ده‌رده‌بڕن که‌ له‌ ئارادا نییه‌ و هه‌ر یه‌ک به‌ پشت خانی سیاسی خوێ، هه‌ر وه‌ها له‌م ماوه‌یه‌دا بۆمان ده‌رکه‌وت هه‌ندێ له‌و میدیاینه‌ی که‌ خۆێ به‌ سه‌ربه‌خۆ ده‌زانێ، ده‌رکه‌وت پشت خانه‌که‌ی سه‌ربه‌خۆ نییه‌ و هه‌ندێکی زۆر که‌م که‌ به‌ په‌نجه‌ی ده‌ست ناژمێردرێن رۆڵێکی تا راده‌ هاوسه‌نگ و یاسایی بوو و دیسان ئه‌وه‌مان بۆ ده‌رکه‌وت میدیا له‌ هه‌رێمی کوردستان چه‌ند لاوازه‌ ".

کاک عیماد هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " هه‌ندێ له‌ میدیاکان به‌ هۆێ په‌یوه‌ندیان له‌گه‌ڵ ئه‌م لایه‌ن و ئه‌و لایه‌ن چه‌واشه‌ کاریه‌کی زۆرێ تێدا ده‌ر ئه‌که‌وت، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌یه‌ که‌ ده‌ڵێم ئه‌وانه‌ی خۆیان به‌سه‌ربه‌خۆ ده‌زانن، بۆ خه‌ڵک ده‌رکه‌وت که‌ سه‌ربه‌خۆ نیین، وه‌ ئه‌وانه‌ی سه‌ر به‌ لایه‌نه‌کان به‌ پێێ به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی پارت و سه‌رکرده‌کانیان هه‌ڵس و که‌وتیان ده‌کرد ".

کاک عیماد ده‌شڵێت " میدیاێ ده‌سه‌ڵات ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵ رفراندومدا بوون، بێ چه‌ند و چوون پشتێوانیان لێ ده‌کرد بێ ئه‌وه‌ی شیکردنه‌وه‌ بۆ بارودۆخه‌که‌ بکه‌ن و هه‌ندێ له‌ راستیه‌کان بخه‌نه‌ به‌ر ده‌ست سه‌رکردایه‌تی سیاسی و هه‌ندێ شت که‌ له‌ به‌رژه‌وندی کوردا نه‌بوو و زیانی هه‌بوو ده‌ریان نه‌خست و هه‌ندێ که‌ قازانجی هه‌بوو زۆر گۆییان لێ کرد بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی کوردی به‌رده‌وام بێت له‌سه‌ر بۆچوونی خۆێ، میدیا که‌ پێی ده‌ڵێن ده‌سه‌ڵاتی چواره‌م ، ئه‌وه‌یه‌ رۆڵێکی تاێبه‌تی خۆێ هه‌یه‌ له‌ رێ نیشان دان و رێکخستنی ره‌وتی سیاسی ئه‌و وڵاته‌ ".

XS
SM
MD
LG