Accessibility links

زیاتر لە 460 بریندار هەن لە ڕووداوەکانی کەتەلۆنیا


بەپێی ڕاگەیاندنەکانی دەسەڵاتداران لە بەرشلۆنە لە ئیسپانیا زیاتر لە 460 کەس بریندارن لە کەتەلۆنیا بەهۆی پێکدادانەوە لەگەڵ هێزەکانی پۆلیسدا.

ئەم ڕووداوانەش هاوکات بووە لەگەڵ هەوڵەکانی پۆلیس بۆ ڕێگەگرتن لەو ڕیفراندۆمەی لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکەدا دەکرێت بۆ سەربەخۆیی.

شارەوانی بەرشلۆنە داوای دەستبەجێ ڕاگرتنی ئەو جۆرە هەوڵانەی هێزەکانی پۆلیسی کردووە کە بەرامبەر خەڵک و دەنگدەران دەیکەن.

پۆلیس تێڵا و گوللەشی بەکارهێناوە بۆ بڵاوەپێکردنی خەڵک لە بەرشلۆنە و شار و شارۆچکەکانی تریش.

بەپێی دیمەنە ڤیدیۆییەکان پۆلیس بەردەوام لە خەڵک دەدەن لە کاتێکدا دەیانەوێت دەستبگرن بەسەر کارتەکانی دەنگداندا.

بێ لەو ژمارەیەی دەنگدەران و خۆپیشاندەران کە برینداربوون، وەک وەزارەتی ناوخۆی ئیسپانیا دەڵێت یازدە ئەفسەری پۆلیسیش بریندارن هاوکاتی جێبەجێکردنی فرمانی یاسایی دەسەڵاتی دادوەریبۆ ڕاگرتنی ڕیفراندۆمی کەتەلۆنیا.

XS
SM
MD
LG