Accessibility links

بە هەزاران کەس لە کۆماری ئیسلامی ئێران بەشدارییان لە مەڕاسیمی عاشورادا کردووە و هەروەهاش خۆیان لە قوڕ ناوە.

لە شاری خورەم ئاباد لە باشوری ڕۆژئاوای ئێران هەمیشە مەڕاسیمەکانی عاشورا بە کەمێک جیاوازترەوە دەکرێن بەبەراورد لەگەڵ شوێنەکانی تری وڵاتەکەدا. مەڕاسیمی عاشورا بە هەرە پیرۆزترین مەڕاسیمی ئاینی شیعە ئاینزاکان دادەنرێت. بەشداربوانی ئەم مەڕاسیمە قوڕ دەپێون وەک دەربڕینی خەم و خەفەت بۆ کوژرانی ئیمام حوسەینی شیعەکان کە زیاتر لە هەزار و سێ سەد ساڵ لەمەوبەر کوژرا. یەکێک لەوانەی خۆی لە قوڕناوە گوتویەتی بەر لە نوێژی بەیانی قوڕ دەگرێتەوەو هەمویان خۆیان لە قوڕ دەنێن و دواتریش لە دەوری ئاگرێک کۆدەبنەوە تا قوڕەکەیان پێوە وشک بێتەوە و دواتریش بە کۆمەڵ و بە گریانەوە دەچنە ناو شارەکەوە.

XS
SM
MD
LG