Accessibility links

گه‌شتی فرۆکه‌وانی له‌نێوان نیویۆرک و تۆکیۆ ته‌نها به‌ 30 ده‌قیقه‌

  • Wrya Kalle

ملیاردێری ئه‌مریکایی داهێنه‌ر ئیلۆن مووسک پلانی دروستکردنی مووشه‌کێکی نوێی ئاشکرای کرد، شیانی هه‌یه‌ بتوانێت گه‌شتیاران به‌ 30 ده‌قیقه‌ له‌ کیشوه‌رێکه‌وه‌ بۆ کیشوه‌رێکی‌که‌ ‌ بگوازێته‌وه‌.

له‌پێشانگای ئادیلاید له‌ ئوسترالیا مووسک تۆمارێکی ڤیدێۆ و وێنه‌ی مووشه‌کێکی خسته‌ڕوو له‌کاتی فڕینیه‌وه‌ له‌ نیویۆرکه‌وه‌ و پاشان نیشتنه‌وه‌ی له‌ چێگای جیاوز له‌جیهاندا له‌وانه‌ تۆکیۆ و شناگهای.

له‌مباره‌یه‌وه‌ ووتی "گه‌شتی نیویۆرک و شه‌نگهای له‌وانه‌یه‌ 39 ده‌قیقه‌ی پێبچێت ، به‌ڵام له‌بانکۆک بۆ دوبه‌ی ته‌نها 27 ده‌قه‌ی پێده‌چێت له‌کاتێکدا له‌تۆکێۆ بۆ دلهی 30 ده‌قه‌ی ده‌خاێنێت".

سه‌رباری ئه‌مه‌ش ووتی "تێچوونی گواستنه‌وه‌ی هه‌ر نه‌فه‌رێک هه‌مان تێچوونی گواستنه‌وه‌ی فڕۆکه‌ی‌دیکه‌ ده‌بێت.

مووسک ووتیشی " له‌ده‌ره‌وه‌ی به‌رگی زه‌وی کێشه‌ی تێکه‌ڵبوونی هێڵی هاتووچۆ نیه‌، گواستنه‌وه‌ش له‌وێ له‌ڕووی که‌ش وهه‌واوه‌ بێکێشه‌یه‌".

هه‌روه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌گه‌ر بتوانین ئه‌م جۆره‌ مووشه‌که‌ بۆ گواستنه‌وه‌ بۆ سه‌ر مانگ و هه‌ساره‌ی بارام به‌رکابێنین ، بۆچی نه‌توانین بۆ گواستنه‌وه‌ی نێوان وڵاتان له‌سه‌ر زه‌وی به‌کاربێنین".

مووسک کۆمپانیای سپه‌یس ئێکسی دامه‌زراندوه‌ و شانبه‌شانی کۆمپانیای تێسلا تایبه‌ت به‌ ئۆتۆمۆبێلی وزه‌ی ئه‌لیکترۆنی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات، زۆر له‌ مێژه‌ پلانی گه‌شتکتردنی به‌مووشه‌ک بۆ هه‌سارای بارام دارشتوه‌.

مووسک ده‌ڵێت " کۆمپانیای سپه‌یس ئێکس پلانی بۆ یه‌که‌م گه‌شتی بۆ بارام هه‌یه‌ له‌سڵای 2020دا، ته‌نها بارهه‌ڵده‌گرێت له‌گه‌ل ئه‌رکێکی سه‌ره‌کی بۆ دۆزینه‌وه‌ی پاشترین سه‌رچاوه‌ی ئاو له‌سه‌ر ئه‌و هه‌ساره‌ سووره‌.

پاشان نێردراون له‌ساڵی 2024دا به‌ڕێده‌که‌ون.

مووس ده‌شڵێت " گه‌شته‌ ئاسمانیه‌کان له‌ کیشوه‌رێکه‌وه‌ بۆ کیشوه‌رێکی‌دیکه‌ هاریکار ده‌بێت له‌تێچوونی نێردراوه‌کانی داهاتوو بۆ هه‌ساره‌ی بارام.

توێژه‌ره‌وان هه‌وڵه‌ده‌ن باشترین ڕێگا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی پاک بدۆزنه‌وه.

ڕێکخراوی ته‌ندره‌ستی جیهانی ده‌ڵێت له‌کۆی 10که‌س 3که‌س ئاوی خاوێنیان بۆ خوارنه‌وه‌ نیه‌.

وه‌زاره‌تی وزه‌ی وڵاتیه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا ڕایگه‌یاندا بڕی 15 ملێۆن دۆلاری ته‌رخان کردوه‌ بۆ توێژینه‌وه‌ له‌سه‌ر پرۆژه‌ی په‌ره‌پێدانی ته‌کنه‌لۆجیای خاوێنکردنه‌وه‌ی ئاو به‌وزه‌ی خۆر. به‌ر له‌م ڕاگه‌یاندنه‌ زاناکان له‌هه‌وڵدابوون بۆ دۆزینه‌وه‌ی ئاسانترین ڕێگا بۆ به‌رهه‌مهێنانی ئاوی خاوێن.

ویستگه‌کانی خاوێنکردنه‌وه‌ی ئاو تا ڕاده‌یه‌ک پشت به‌ ئیلیکتریک ده‌به‌ستن، که‌ هه‌رزانترین وزه‌یه‌ دوای خۆر.

خاتوو کیلین لی له‌ زانکۆی رایس بۆ بنیاتنانی سیسته‌می خاوێنکردنه‌وه‌ی ئاو به‌وزه‌ی خۆر، کارده‌کات بۆ به‌ده‌ستهینانی ته‌کنه‌لۆجیای ئاسان بۆ خێزانه‌کانی له‌ناوچه‌ی دوور ده‌ست ده‌ژین و سه‌رچاوه‌ی ئاوی خاوێن و هه‌وره‌ها وزه‌ی ئیلیکتریکیان نیه‌. ده‌ڵێت " ئه‌م ته‌کنه‌لۆجیایه‌ی کاری له‌سه‌ر ده‌که‌ین زۆر نموونه‌یی‌ ده‌بێت بۆ ئه‌و خێزانانه‌".

هه‌روه‌ها سیسته‌مه‌ی خاوێنکردنه‌وه‌ی ئاو به‌وزه‌ی خۆر له‌ڕووی تێچوونه‌وه‌ سوودی بۆ شاره‌کان ده‌بێت.

لی و تیمه‌که‌ی پاڵاوگه‌یه‌کی ئاویان دروستکردوه‌ به‌ وزه‌ی خۆر کارده‌کات و ئاو ده‌کات به‌هه‌ڵم، پاشان له‌فلته‌رێکه‌وه‌ تێده‌په‌ڕێت و وه‌ک ئاوی خاوێن کۆده‌بێته‌وه‌.

سویسرا تاقیکردنه‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌یاندنی شمه‌ک و کاڵا به‌ درۆن ده‌کات.

وه‌ک پرۆژه‌یه‌ک بۆ تاقیکردنه‌وه،‌ سویسرا شمه‌ک و کاڵای بچووک به‌درۆن ده‌گوازێته‌وه‌، یه‌که‌م ده‌بێت له‌و شیویه‌ له‌ناوچه‌ی قه‌ره‌باڵغ به‌دانیشتوان. پایزی ئه‌مساڵ ده‌ستپێده‌کات.

کۆمپانیا "ماتێرنێت" له‌مانلۆ پارک له‌کالیفۆرنیا ڕایگه‌یاند، به‌شدار ده‌بێت له‌ پرۆژه‌ی زیورخ، له‌گه‌ڵ به‌شی ماشێنی مارسیدس بێنز و سیرۆپ، ڕه‌زامه‌ندی فه‌رمی له‌ ناوه‌ندی فرۆکه‌وانی سویسرا بۆ وه‌گیراوه‌.

سه‌رۆکی جێبه‌جێکاری کۆمپانیای "مارتینێت" ئه‌ندریاس راپتۆپۆلۆس ده‌ڵیت درۆن کاڵاکان له‌ناوه‌ندی دابه‌شکردنه‌ بۆ دووریی 8 تا 16 کیلکۆمه‌تر ده‌گوازێته‌وه‌ بۆ ئۆتۆمۆبێلی گواستنه‌وه‌ و پاشان شۆفێره‌کان بۆ ماڵانی ده‌گه‌ێنن.

راپتۆپۆلۆس ده‌ڵێت ئه‌مه‌ ده‌بێته‌ خێراکردنی پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی شمه‌ک بۆ کڕیاران له‌ناوچه‌ی‌ قه‌ره‌باڵغی وه‌ک زیورخ.

ئه‌م پرۆژه‌یه‌ له‌کاتێکدایه‌ ئه‌مازۆن و گوگڵ و ئووبه‌ر وه‌به‌رهێنانیان له‌پرۆژه‌ی ‌هاوشێوه‌ی‌ گواستنه‌وه‌یان به‌درۆن هه‌یه‌.

XS
SM
MD
LG