Accessibility links

پێشکەوتنەکانی هێزە عێراقیەکان لە حەویجە


هێزە ئاسایشیە عێراقییەکان لە پێشڕەویدان بە ئاڕاستەی حەویجە کە بە دوا مۆڵگەی سەرەکی تیرۆرستانی دەوڵەتی ئیسلامی دادەنرێت لە عێراقدا.

یەکەی ژمارە دەی هێزەکانی حەشدی شەعبی دەڵێت لە ماوەی دوو ڕۆژی ڕابوردوودا زیاتر لە پانزدە گوندیان لە ناوچەکەدا ڕزگار کردووە کە نزیک لە کێڵگە نەوتییەکانی ناوچەکەوەن و نزیکن لەوەی بگەنە سەر ڕێگەی سەرەکی حەویجە.

هێزە ئاسایشیەکانی عێراق دەڵێن هەواڵی باوەڕپێکراویان لە لایە لەگەڵ پێشڕەویەکانی عێراقیەکاندا ژمارەی زیاتری داعش مۆڵگەکانیان جێ دەهێڵن.

XS
SM
MD
LG