Accessibility links

کۆماس شه‌هبازی: کۆنگره‌ی په‌یه‌ده -‌ راهێنانی دیمۆکراسی له‌ ژێر سێبه‌ری شه‌ڕدا

  • Jani Diylan

Komas Shahbazi

به‌و پێیه‌ی وڵاتانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست وه‌ به‌ تاێبه‌ت وڵاتانی عه‌ره‌بی له‌ ساییه‌ی سیستمانێکی نا ته‌ندرووست و نا دیمۆکراسیدا ده‌ژین، که‌سێک که‌ دێته‌ سه‌ر ده‌سه‌ڵات و ده‌بێته‌ فه‌رمانره‌وا ئیتر به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رادری پۆسته‌که‌ی نابێت.

هه‌ر به‌و پێیه‌ که‌م بوه‌ سه‌رۆکی وڵاتێک وه‌ یاخود سه‌رۆکی پارتێک به‌ پارته‌ کوردیه‌کانیشه‌وه‌، پاش به‌سه‌ر چووێ تیرمه‌که‌ی به‌ ئاسانی ده‌ستبه‌رداری پۆسته‌که‌ی بێت، به‌ڵام له‌ رۆژئاواێ کوردستان پارتی یه‌کێتیی دیمۆکراتێک PYD ئه‌و نه‌ریته‌ی شکاندوو و هه‌ردوو هاووسه‌رۆکه‌که‌ی سالح موسلم و ئاسیا عه‌بدوڵا‌ خۆیان هه‌ڵنه‌بژارده‌وه‌ و له‌ جیاتی ئاێشه‌ حه‌سۆ و شاهۆز حه‌سه‌ن هه‌بژێدران.

کۆماس شه‌هبازی رۆژنامه‌وان و چاودێری کاروباری رامیاری له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " دیاره‌ هه‌وتمین کۆنگره‌ی په‌یه‌ده‌ له‌ ناو خاکیکی کوردستاندا که‌ له‌ شاری رۆمێلانبه‌رێوه‌چوو زۆر که‌س و لایه‌ن، هه‌م دۆست و هه‌م ئه‌وانه‌ی به‌ جۆرێ ره‌خنه‌گری په‌یه‌ده‌ بوون چاوه‌روانی ئه‌وه‌ بوون که‌ ئه‌م جاره‌ش هه‌ردوو هاووسه‌رۆکی پارتی یه‌کێتیی دیمۆکراتیک PYD له‌سه‌ر پۆسته‌که‌یان بمێننه‌و، دیاره‌ وه‌ک نه‌ریتی پارته‌ کانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست که‌ خۆیان به‌ خاوه‌نی ئه‌و سیستم و کورسیه‌ ده‌زانن، به‌ڵام ئه‌بینین به‌ پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌ی چاوه‌روان کرا سالح موسلم به‌و مه‌رجه‌وه‌ به‌شداریکرد که‌ خۆێ کاندید نه‌کات و به‌ڵکو وه‌کو ئه‌ندامێکی ساده‌ به‌شداری بکات ، که‌ من له‌و بروایه‌دام کاردانه‌وه‌یکی زۆر باشی بوو له‌ رۆژئاوای کوردستاندا ".

کاک کۆماس هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " په‌یه‌ده‌ سه‌ڵماندی که‌ حیزب هه‌ی هیچ که‌سێک نییه‌ وه‌ هیچ که‌سێک بۆێ نییه‌ تا سه‌ر به‌ جۆرێک خۆێ خاوه‌نی ئه‌و سیستمه‌ بزانێت، په‌یه‌ده‌ پێویستیه‌تی که‌ ده‌بێ کادری نوێ درووست بکات، ئه‌بێ دیپلۆماتی نوێ درووست بکات، ئه‌گه‌ر حیزبێک له‌سه‌ر بنه‌ماێ یه‌ک تاک یا خود دوو که‌س دانرا، دڵنیابه‌ ئه‌و حیزبه‌ هیچ داهاتوویه‌کی سیاسی نابێت وه‌ له‌ هه‌ر ئه‌گه‌رێکدا له‌ نه‌مانی ئه‌و که‌سانه‌دا ئه‌بێته‌ هۆێ داڕمان و شڵه‌ژاوو بوون له‌ ناو سیستمی سیاسی ئه‌و حیزبه‌دا ".

کاک کۆماس ده‌شڵێت " به‌رێوه‌بردنی کۆنگره‌ له‌ رۆژئاوای کوردستان، من پێی ده‌ڵیم راهێنانی دیمۆکراسی له‌ ژێر سێبه‌ری شه‌ڕدا، په‌یه‌ده‌ سه‌ڵماندی که‌ له‌ ناو ئه‌و هه‌لومه‌رجه‌ سه‌خته‌دا بتوانێت کۆده‌نگیه‌ک درووست بکات، بتوانێت کۆبۆنه‌وه‌یه‌ک درووست بکات و وه‌کو په‌یه‌ده‌ وه‌کو رۆژئاواده‌نگی خۆێ بگه‌ینێ ".

XS
SM
MD
LG