Accessibility links

ئارام جەمال : ئاوارەکان زیاتر لە 15 کاتژمێریان بڕیوە بۆئەوەی بگەنە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە


ئارام جه‌مال
ئارام جه‌مال

هاوکاتی نزیکبوونەوەی رزگارکردنی حەویجە لە دەسەڵاتی داعش و توندبوونەوەی هێرشەکانی هێزە لەشکرییەکانی عێراق، ژمارەیەکی زۆر لە ئاوارەکانی ئەو شارە و دەوروبەری روویانکردۆتە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی پێشمەرگە و داوای پارێزگاریی و بە هاناوەچوون دەکەن. سەرباری ئەو بارگرژییە سیاسیانەی کەتۆتە نێوان هەرێم و حکومەتی ناوەندییەوە، بەڵام ئاوارەکانی ئەو ناوچانە وەک خۆیان دەڵێن لەترسی تۆڵەی تائیفی یان حەشدی شەعبی خۆیان گەیاندۆتە هێزی پێشمەرگە.

ئاسۆ جەبار سەبارەت بەو پرسەو ئۆپراسیۆنی رزگارکردنی حەویجە وتووێژێکی تایبەتی لەگەڵ رۆژنامەوان و بەرپرسی نوسینگەی کەناڵی KNN لە کەرکوک ئارام جەمال دا سازکردووە...

ئارام جەمال ده‌ڵێت "دیارە بەهۆی گرژبوونی پەیوەندییەکانی نێوان هەولێر و بەغدا لەسەر پرسی ریفراندۆم و سوربوون لەسەر ئەو پرسە ئۆپراسیۆنی حەویجە پێشخرا و جۆرێک لەپەراوێزخستنی هێزی پێشمەرگەی لێکەوتەوە."

دەشڵێت "ئەمرۆ نزیکەی 700 ئاوارە گەیشتونەتە سنوری پێشمەرگە لە گوندی مەلا عەبدوڵا و مەکتەب خالید."

سەبارەت بە کەرکوک ئارام جەمال دەڵێت "کەرکوک بۆ هێزی پێشمەرگە و دەسەڵاتدارانی هەرێم بۆتە هێڵی سور."

سەبارەت بەوەی کە ئاوارەکان دەڵێن چی و بۆ پەنایان بردووە بۆ هێزی پێشمەرگە؛ ئارام جەمال دەڵێت "ئاوارەکان دەیانووت زیاتر لە 15 کاتژمێرمان بڕیوە بەس بۆئەوەی بگەنە سەنگەرەکانی هێزی پێشمەرگە." هاوکات "تەنانەت ئاوارەکان دەیانوت ئەگەر هەر لێرە بشمرین، بەڵام تکایە رادەستی هێزە عێراقییەکانمان مەکەنەوە بەتایبەتی حەشدی شەعبی."

please wait

No media source currently available

0:00 0:11:15 0:00

XS
SM
MD
LG