Accessibility links

سەعد ئەلحەدیثی: ئەگەر دەسەڵاتی سیاسی کورد بڕوای بە دیالۆگە، بۆچی ڕیفراندۆمی کرد

  • Balen Salih

سەعد ئەلحەدیثی

لەگەڵ هەموو ناڕەزاییە نێونەتەوەییەکان و ئەو ناڕەزاییانەی لە هەرێمەکەشدا هەیە کورد لە عێراقدا ئەمڕۆ دووشەممە چوونە سەر سندوقەکانی دەنگدان بۆ ئەو ڕیفراندۆمەی مشتومڕێکی زۆری سیاسی ناوەتەوە.

سەرکردە سیاسییەکانی کورد جەختیان دەکردەوە لەوەی هەر هەنگاوێکی ئەم ڕیفراندۆمە بۆ سەربەخۆیی و جیابوونەوە لە عێراق بە وتووێژ و دانوستاندن دەبێت لەگەڵ بەغدادا.

دەمڕاستی حکومەتی عێراق دەڵێت، جەخت دەکەنەوە لەوەی ڕیفراندۆم هیچ ڕەواییەکی یاسایی نییە و لەسەر هیچ بنەمایەکی یاسایی نەکراوە، هەر بۆیە تەنانەت دان بە ئەنجامەکانیشیدا نانرێت و هیچ شتێکیش لە ڕەوشی یاسایی وڵاتەکە ناگۆڕدرێت و شێوازی بەڕێوەبردنی ناوچە جێناکۆکەکانیش وەک خۆی دەمێنێتەوە و دەشڵێت حکومەتی عێراق بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ دابینکردنی ئاسایش و سەقامگیری لەو ناوچانەدا و ڕێگەش نادرێت هیچ پێشێلکارییەک بەرامبەر پێکهاتەکانی ئەو ناوچانە بکرێن بە هەموو نەتەوە و ئاینە جیاوازەکانەوە.

پێشتر حکومەتی عێراق ڕایگەیاندبوو کە هەر هەنگاوێک بە ئاڕاستەی ڕیفراندۆمدا بە مانای داخستنی دەروازەکانی دیالۆگە و لەبنبەستدانێکی تەواوەتی کێشە و گرفتەکان دەبێت لە نێوان بەغدا و هەولێردا.

سەعد ئەلحەدیثی دەڵێت دیالۆگ لەسەر ئەو بنچینەیەیە کە هەرێم بەشێکە لە عێراق لەبەر ئەوە ناکرێت قسە لەسەر ڕیفراندۆم و ئەنجامەکەیشی بکرێت و عێراق جەخت دەکاتەوە لەوەی هەر دیالۆگێک بکرێت دەبێت لەژێر سایەی دەستوری عێراقدا بێت و دانیش بنرێت بەوەی هەرێمی کوردستان بەشێکە لە عێراق.

مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی عێراق لە چەند بۆنەیەکی جیاوازدا ڕایگەیاندووە کە مەرج نییە دەسبەجێ پاش ڕیفراندۆم سەربەخۆیی ڕابگەیەندرێت و باسی لەوەش کردووە لە پاش ڕیفراندۆم دانوستاندنەکان لەگەڵ بەغدادا دەست پێدەکەنەوە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی کابینەی هەشت و جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان، جارێکی تریش دووبارەی کردەوە کە ڕیفراندۆم بۆ دیاریکردنی نەخشەکانی سنور نییە.

ئەلحەدیثی دەڵێت دەکرا دیالۆگی هەمەلایەن بکرابا نەک وەک ئێستا هەموو شتەکان تێکەڵ و پێکەڵ بکرێن.

دەمڕاستی حکومەتی عێراق خۆی لادا لەوەی وەڵامی ئەو پرسیارە بداتەوە کە سەبارەت بە ئایندەی نوێنەرانی کوردە لە عێراقدا بە سەرۆکی کۆماریشەوە.

لەسەر بنچینەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ فسەعد ئەلحەدیثی، دەمڕاستی حکومەتی عێراق، بەڵێن ساڵح ڕاپۆرتێکی ئامادەکردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی ڕاپۆرتەکەدایە:

XS
SM
MD
LG