Accessibility links

یەلدەرەم: تورکیا تاوتوێی داخستنی هاتوچۆی ئاسمانی خاڵە سنوورییەکان دەکات لەگەڵ هەرێمی کوردستاندا


سەرۆک وەزیری تورکیا بینالی یەلدەرەم دەڵێت وڵاتەکەی تاوتوێی داخستنی هەمو گەشتە ئاسمانیەکان و دەروازەکانی سنووری دەکات لەگەڵ باکوری عێراقدا وەکو کاردانەوە بەرامبەر ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان و ناوچە کێشەلەسەرەکان بۆ سەربەخۆیی. تورکیا زۆر بە توندی دژی ئەم دەنگدانەیە.

یەلدەرەم ڕۆژی دووشەممە ڕایشیگەیاند ئەفسەران و شارەزایانی لەشکری عێراقی بەشداری لەو مانۆڕە لەشکرییەدا دەکەن کە تورکیا لەسەر سنووری ئەنجامی داوە کە بەوە دەچێت وەکو هۆشدارییەک بێت بۆ کوردەکان.

بینالی یەلدەرەم گوتیشی ئانکەرە لە ئێستاوە دەکەوێتە گفتوگۆیەکی ڕژدەوە لەگەڵ بەغدا، دەڵێت حکومەتی ناوەندی بە دەسەڵاتێکی شەرعی بەسەر خاڵە سنورییەکان و گەشتە ئاسمانییەکان و بازرگانی نەوت لە هەرێمی کوردی دادەنێت.

ناوبراوی گوتیشی تورکیا لەلایەن بەغداوە بە فەرمی داوای لێکراوە گەشتە ئاسمانییەکانی و سنوری دابخات. یەلدەرەم گوتیشی پێویستە تورکیا بە کردار وەڵام بداتەوە ئەگەر کۆمەڵگەتی تورکومانەکان ڕووبەڕووی ئاستەنگ ببنەوە لەوێ.

XS
SM
MD
LG