Accessibility links

ئارێز عەبدوڵا: لەناو سەرکردایەتی پارتیشدا هەمان نیگەرانیەکانی ئێمە بەرامبەر ڕیفراندۆم هەیە


ئارێز عەبدوڵا
ئارێز عەبدوڵا

لەناو یەکێتی نیشتمانی کوردستاندا دابەشبوونێکی بەرچاو هەیە لەسەر پرسی کردن و نەکردنی ڕیفراندۆم بە گشتی و بە تایبەتیش لە ناوچە دابڕێندراوەکان.

ئارێز عەبدوڵا، ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەڵێت دوو هۆکاری سەرەکی هەن بۆ ئەم دابەشبوونە، یەکەمیان ئەوەیە لە بنچینەدا ئامادەسازی بۆ ریفراندۆم نەکراوە و دووهەمیشیان وەک دەڵێت دوای نەخۆشکەوتنی مام جەلال، یەکێتی نیشتمانی یەک بڕیاری جێگیری سیاسیانەی نەبووە.

ئەم ئەندامەی سەرکردایەتی یەکێتی نیشتمانی کوردستان ئاماژەش بەوە دەکات کە هیوادارە پارتی دیموکراتی کوردستان داوای ئەنجومەنی ناوەندی یەکێتی ڕەچاو بکات، وەک دەڵێت "عێراق ئامادەبوو تا ڕیفراندۆم دوابخرێت کۆمەڵیک هەنگاوی باش بنێن، بەڵام لە سەردانەکەی ڕۆژی شەممەی شاندی کورد بۆ بەغدا پێشوازیەکی گەرمیشی لێنەکرا."

ئارێز عەبدوڵا دەڵێت یەکێتی نیشتمانی بە فەرمی بە سەرۆکی هەرێمی کوردستانی ڕاگەیاندووە "ڕاستە ئێمە لەگەڵ ڕیفراندۆم بووین، بەڵام بارودۆخەکەی بەم شێوەیە هەیە پێویستە هەڵوەستەیەکی لێ بکەین و پێشنیازی یوئێن لەبەرچاو بگرین."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:14:22 0:00

XS
SM
MD
LG