باڵیۆزخانەی ئەمەریکا لە عێراق هاووڵاتیانی ئەمەریکایی ئاگادار دەکاتەوە کە ڕەنگە نائارامی لە دەمی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی ڕوو بدات کە بڕیارە ڕۆژی 25 مانگ لەلایەن دەسەڵاتدارانی کوردەوە لە باکوری عێراق ئەنجام بدرێت و حکومەتی ناوەندی لە بەغدا دژیەتی.
ئەم ئاگاهییەی پەیوەست بە گەشتکردن ئاماژە بەوەش دەکات کە دەبێت هاووڵاتیانی ئەمەریکایی خۆیان بە دوور ڕابگرن لە چوون بۆ ناوچە کێشەلەسەرەکانی نێوان حکومەتی هەرێم و حکومەتی عێراق.
حکومەتی هەرێمی کوردستان داواکارییەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان، وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا و بەریتانیای ڕەتکردەوە بۆ دوواخستی ڕیفراندۆم. دراوسێ بەهێزەکان عێراق ئێران و تورکیا بە توندی دژی ئەم دەنگدانەن لە کاتێکدا ترسی جودابیری کوردیان لە ناو وڵاتی خۆیاندا هەیە.