هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق له‌سه‌ر هه‌ماهه‌نگى كردن بۆ كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى قه‌زاى حه‌ویجه‌ى ڕۆژئاواى كه‌ركوک رێككه‌وتن. به‌پێى رێكه‌وتنه‌كه سوپاى عێراق له‌باشورى كه‌ركوكه‌وه هێز به‌ره‌و حه‌ویجه ده‌جوڵێنێت.
وه‌ستا ڕه‌سوڵ فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى باشورى كه‌ركوكى پێشمه‌رگه، ناوەڕۆکی ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى ئاشكرا نه‌كرد، به‌ڵام ئه‌وه‌ى به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا ڕاگه‌یاند"هه‌ردوولا ڕێككه‌وتن پێكه‌وه حه‌ویجه له‌بن ده‌ستى داعش ده‌ربهێنن."
به‌پێى زانیاریه‌كانى ده‌نگى ئه‌مه‌ریكا، پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق ڕێككه‌وتون له‌سه‌ر ئه‌وه‌ى رێگه به‌سوپاى عێراق بدرێت له‌باشورى كه‌ركوكه‌وه به‌ره‌و حه‌ویجه هێز بجوڵێنێت، هه‌روه‌ها هێزه‌كانى پشتیوانى پێشمه‌رگه‌ش به‌چه‌كى قورس ناوچه‌كانى ژێر كۆنترۆڵى داعش بۆمباران بكات.
مسته‌فا ئیمامى جێگرى فه‌رمانده‌ى میحوه‌رى باكورى عێراقى حه‌شدى شه‌عبى، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"ئه‌وان له‌یه‌ک سه‌نگه‌ردان له‌گه‌ڵ پێشمه‌رگه بۆ شه‌ڕى دژ به داعش."
هه‌ر له ڕێكه‌وتنه‌كه‌ى نێوان پێشمه‌رگه و سوپاى عێراق دا، ئاماژه به‌وه كراوه پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه ناكشێته‌وه كه‌ئێستا تێیاندا جێگیركراوه و پێشوازى له ئاواره‌كانیش ده‌كات.
لاى خۆیه‌وه ئیسماعیل حه‌دیدى سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى سیاسى عه‌ره‌بى له‌كه‌ركوک، به‌ده‌نگى ئه‌مه‌ریكاى ڕاگه‌یاند"ئێستا له‌حه‌ویجه‌وه هه‌واڵمان پێگه‌یشت داعش له‌ناو قه‌زاكه‌دا نه‌ماوه و هێزه‌كانى به‌ره‌و جێگه‌یه‌كى نادیار كێشاوه‌ته‌وه."
وتیشى"خه‌ڵكى سڤیل سه‌رقاڵى بردن و تاڵانكردنى كه‌ره‌سته به‌جێماوه‌كانى داعشن له‌حه‌ویجه."
ئۆپه‌راسیۆنى كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ى حه‌ویجه له‌دیوى پارێزگاى سه‌ڵاحه‌دینه‌وه ده‌ستیپێكردووه، به‌ڵام له‌سنورى كه‌ركوكه‌وه تائێستا هێرش بۆ سه‌ر داعش ئه‌نجام نه‌دراوه به‌هۆى ڕێكنه‌كه‌وتنى نێوان پێشمه‌رگه و سوپا له‌سه‌ر چۆنیه‌تى هێرشه‌كه، بۆیه دواى رێككه‌وتنه‌كه‌ى ئه‌مرۆ پێده‌چێت له‌رۆژانى داهاتودا له‌قۆڵى كه‌ركوكیشه‌وه ئۆپه‌راسیۆنه‌كه ده‌ست پێبكات.