Accessibility links

دکتۆر میرۆ عەلیار: تا ئێستا بێ لە قسە هیچ شتێکی کرداری لە ئەمریکاوە نەبینراوە بۆ ئۆپزسیۆنی ئێرانی و کوردیش

  • Balen Salih

دکتۆر میرۆ عه‌لیار

وتارەکەی سەرۆکی وڵاتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا لە بەردەم ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکاندا کاردانەوەی بە دوای خۆیدا هێناوە.

سەرۆک دانۆڵد ترامپ لە یەکەم وتاریدا لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی یو ئێندا باسی لە کۆریای باکور و کۆماری ئیسلامی ئێران کرد.

سەبارەت بە ئێران، بێ لە باسکردنی ڕێککەوتنە ناوکییەکە کە بە شەرمەزاری ناودێری کرد، سەرۆک ترامپ دەڵێت ئێران هەناردەی توندوتیژی و خوێنڕشتن و ئاژاوەش دەکات لە ناوچەکەدا.

دکتۆر میرۆ عەلیار، ئەندامی دەفتەری سیاسی حیزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران دەڵێت سەرۆک ترامپ لەو وتارەیدا شتێکی نوێی باس نەکردووە و دووبارە بوونەوەی هەمان ئەو هەڵوێستانەی بووە کە لە کاتی هەڵمەتەکانی هەڵبژاردنیدا هەیبووە، وە دەشڵێت ئەمریکا و ئەوروپا دوو ئەنجامیان مەبەست بووە لەو ڕێککەوتنە و هیچیشیان بەدەست نەهاتوون.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر عەلیار ئاماژەش بەوە دەکات کە تێگەیشتنی تاران لەو پەیامانەی سەرۆک ترامپ دەکەوێتە سەر چەند شتێک لەوانە ئایا ئەمریکا چەندێک لەسەر سیاسەتی خۆی شێلگیرە و هەروەهاش ئایا هاوپەیمانە ئەوروپاییەکانی ئەمریکا چۆن ڕەفتار دەکەن.

دکتۆر میرۆ عەلیار دەڵێت هەر تەنها ئەرکی ئەمریکا نییە ڕێگری لە سیاسەتەکانی ئێران بکات لە ناوچەکەدا بەڵکو ئەرکی هەموو لایەن و وڵاتێکی دیموکراسیخوازە کە دژی تێرۆرن و بڕوایان بە سەقامگیری و ئاسایش هەیە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG