Accessibility links

موقەدەم هیمداد عومەر: ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی حەویجە لەمکاتەدا لە دژی ڕیفراندۆمی کوردەکان کراوە

  • هێرۆ زه‌نگه‌نه‌

هێزەکانی عێراقی ڕۆژی پێنجشەممە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی شارۆچکەی حەویجەی دەستپێکرد و هەتا ئێستا کوردەکان بەشدارییان لەم شەڕەدا نییە، هەرچەندە پێشتر وا بڕیار بوو پێشمەرگە لەم شەڕەدا بەشداری بکات.

ئەمەش هاوکاتە لەگەڵ گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی ناوەندی عێراق لەسەر ڕیفراندۆمی هەرێم بۆ سەربەخۆیی.

موقەدەم هیمداد عومەر بەرپرسی هەواڵگری پێشمەرگە لە ڕۆژئاوای کەرکوک لە وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمەریکا باس لە باری ئاسیشی شارەکە دەکات و دەڵێت ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی حەویجە لەم کاتەدا لە دژی ڕیفراندۆمەکەی کوردەکانە.

XS
SM
MD
LG