Accessibility links

ئارام شێخ موحەمەد: لێدوانەکانی تا ئێستا دەدرێن بۆنی شەڕیان لێدێت

  • Balen Salih

ئارام شێخ موحەمەد

تا ئێستاش فراکسیۆنە کوردستانیەکان لە پەرلەمانی عێراق بەشدارییان لە دانیشتنەکانی پەرلەمانی عێراقدا نەکردووە پاش بڕیارەکانی پەرلەمان بۆ ڕێگەگرتن لە ڕیفراندۆمەکەی هەرێمی کوردستان.

ڕەوشەکە ئاڵۆزە، وەک جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراق دەڵێت، بەڵام نوێنەرانی پێکهاتەکانی شاری کەرکوک بەشدارییان لە کۆبوونەوەیەکی تایبەتدا کردووە سەبارەت بە هەڵبژاردنی پارێزگاکە و هەروەهاش هەڵگرتنی ئەو بارە نا ئاساییەی لە کەرکوک هەیە، بەڵام کاتێک ئەم دۆسێیە لە کارنامەی پەرلەمان لادرا بۆیە بڕیاردرا فراکسیۆنە کوردستانییەکان بەشداری دانیشتنەکان نەکەن، چونکە بابەتە گرنگەکە لای نوێنەرانی کورد یەکلاکردنەوەی هەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوکە.

ئارام شێخ موحومەد دەڵێت بەگشتی ڕەوشەکە لە بەغدا خراپە و هەردوو لا ڕۆڵیان هەیە لە بەرزبوونەوەی ئاستی ئاڵۆزیەکەدا و کار و کاردانەوەش لە هەردوو لاوە هەیە و لێدوانەکانی ئەم دواییەش ئاگرین ئامێزن و تەواوی بابەتەکانیش لەسەر ئەوەن ئایا ڕیفراندۆم دوا دەخرێت یان دواناخرێت، لە کاتێکدا زۆرێک لە وڵاتانی جیهان داوای نەکردنی ڕیفراندۆم دەکەن.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ ئارام شێخ موحەمەد، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی عێراقدا کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG