Accessibility links

دکتۆر ئەمین فەرەج: ئەگەر ڕیفراندۆم بکرێت بەرهەڵستی کردنی جیهانە و ئەگەر نەشکرێت دەبێتە بێهیوایی خەڵک


دکتۆر ئه‌مین فه‌ره‌ج
دکتۆر ئه‌مین فه‌ره‌ج

سەرۆکی تورکیا لە ئەستانبوڵ بە پەیامنێرانی وتووە ئانکەرە و بەغدا هاوڕان لەسەر ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

ڕەجەب تەیب ئەردۆغان باسی لەوەش کردووە کە هاوکاتی بەشدارییەکەی لە کۆبوونەوەی ساڵانەی ئەنجومەنی گشتی نەتەوە یەکگرتوەکاندا لەگەڵ حەیدەر ئەلعەبادی سەرەک وەزیری عێراقدا کۆدەبێتەوە سەبارەت بە نیگەرانییەکانی بەغدا و ئانکەرە بەرامبەر بە ڕیفراندۆم.

یەکێک لە پرسیارەکان ئەوەیە ئایا تورکیا و عێراق پێکەوە دەتوانن ببنە فاکتەری ڕێگەگرتن لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم بۆ سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان؟

دکتۆر ئەمین فەرەج، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت وەڵامی ئەو پرسیارە دەکەوێتە سەر ویست و سوربوونی لایەنە کوردستانییەکان لەلایەک بە تایبەتیش پارتی دیموکراتی کوردستان بە پلەی یەکەم و ئەوجاش لایەنەکانی تری پشتیوانی لە ڕیفراندۆم دەکەن و دەشڵێت لە ڕاستیدا ئەگەر تورکیا بیەوێت و مەبەستی بێت دەتوانێت فشارێکی گەورە بخاتە سەر هەرێمی کوردستان تا ڕێگربێت لە ئەنجامدانی ڕیفراندۆم، یان هەر هیچ نەبێت تەگەرە دەخاتە بەردەم هەنگاوەکانی پاش ڕیفراندۆم بۆ ڕاگەیاندنی دەوڵەتی سەربەخۆ.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر ئەمین فەرەج ئاماژەش بەوە دەکات جۆری پەیوەندییەکانی نێوان هەرێم و تورکیا ئاڵۆزە و دەڵێت ئەو گرێبەستە پەنجا ساڵیەی مۆرکراوە تەنها لە دەزگاکانی ڕاگەیاندنەوە بیستراوە و ناوەڕۆکەکەی چییە، نەزانراوە.

دکتۆر ئەمین لەوبڕوایەدایە پێویستە هەرێم بە یەکەوە مامەڵە لەگەڵ فشارەکاندا بکات، وە دەڵێت قایل نەبوونیعێراق بەم ڕیفراندۆمە وەهای کردووە کاردانەوەی وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی تری جیهانیش بەهێزبن.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:19 0:00

XS
SM
MD
LG