Accessibility links

بابان سه‌قزی: یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی و پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌توانێ له‌ بۆنه‌کان و شته‌ بچووکه‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێی بکات


Baban Saqizy

له‌ هه‌وڵدانه‌کانی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK بۆ یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی " کۆنفرانسی راوێژی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ رۆژانی 16-17 سیپتامبر له‌ ستۆکهوڵم به‌رێوه‌ ده‌چێت که‌ به‌ پێی راگه‌یندراوی که‌نه‌که‌ 25 پارت و رێکخراو و فه‌ره‌تر له‌ 200 که‌سایه‌تی بۆ ئه‌و کۆنفرانسه‌ بانگهێشت کراوون.

تا چه‌ند پێویسته‌ له‌م جۆره‌ کۆنفرانسانه‌دا تێشک بخرێته‌ سه‌ر خاڵه‌ هاوبه‌شه‌کان تاکو جیاوازه‌کان؟

ئایا به‌ بێ یه‌ک ده‌نگی و یه‌ک رێزی شه‌ری کۆماری ئیسلامی ده‌کرێ؟

تاکه‌ێ لایه‌نه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ده‌بێ سواری ملی ئه‌سپه‌کانیان بن؟

ژنان چ رۆلێک له‌م کۆنفراسه‌دا ده‌بینن؟

بابان سه‌قزی یه‌کێک له‌ به‌شداربوانی کۆنفرانسی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی بۆ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " بێجگه‌ له‌ سێ لایه‌نی سیاسی، حیزبی دیمۆکراتی کوردستانی ئێران، کۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕی کوردستانی ئێران وه‌ کۆمه‌ڵه‌ی شوڕشگێڕی کوردستان که‌ به‌شدار نه‌بوون، هه‌موو ئه‌وانه‌ی تر که‌ بانگهێشت کرابوون له‌و کۆنفراسه‌ راویژیه‌دا به‌شدار بوونه‌، وه‌ به‌ شداری نه‌کردنیان ئه‌وه‌یه‌ که‌ نه‌یانویستووه‌ به‌شدار بن، که‌ ئه‌و گومانه‌ درووست ده‌کات بۆ له‌ کۆبۆنه‌وه‌ی هه‌ولێر به‌شدار بوون، به‌ڵام من له‌و بروایه‌دام ئه‌گه‌ر ئیراده‌یه‌کی به‌ (قوت) داوایان لێ بکات ئه‌توانن به‌شداربن ".

کاک بابان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " خاڵێک به‌ باوه‌ری من زۆر گرنگه‌، یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هیچ کێشه‌یه‌کی نییه‌، کورد له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان نیشانی دا یه‌کێتیی هه‌یه‌، وه‌کو گه‌ڵ له‌ مه‌سه‌له‌ی باکۆردا، له‌ رۆژئاوا، له‌ باشوردا، له‌ شه‌نگاڵدا، له‌ هه‌ر رووداوێکدا سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ئه‌و هه‌موو ئاسته‌مه‌ هه‌یه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان وه‌ ئه‌و فیشاره‌ی له‌ لایه‌ن رژیمی ئیسلامی ئێرانه‌وه‌ هه‌یه‌ به‌ڵام گه‌ل دیسان پشتێوانی خۆێ و یه‌کێتیی و یه‌کریزی خۆێ به‌رامبه‌ر به‌ رووداوه‌کانی تانه‌ت پارچه‌کانی تری کوردستانیش نیشان دا وه‌ دوواترینیشی پرسی کۆڵبه‌ران بوو، به‌ڵام ئه‌وه‌ی له‌ دژی خودی ئه‌م پرۆسه‌یه‌ خودی پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتن، یه‌کێتیی له‌ نێۆ پارته‌کاندا نییه‌ ".

کاک بابان ده‌شڵێت " ژنانی رۆژهه‌ڵات به‌شداریه‌کی به‌رچاویان بوو، من به‌ گوێره‌ی ئه‌و تاقیکردنه‌وانه‌ی که‌ له‌ کۆنفرانس و کۆنگره‌کانی تردا هه‌مه‌‌، ئه‌مجاره‌ ژنانی رۆژهه‌ڵات پڕ ره‌نگتر و ژماره‌یان زۆرتر بوو وه‌ زۆر بوێرانه‌تر له‌ هه‌ر جارێکی که‌ به‌شداریان کرد و پێشنیاری کۆنکریتی خۆیان بوو، داخوازیان بوو، ره‌خه‌نه‌یان بوو وه‌ ئه‌مانه‌ خاڵی زۆر زۆر پۆزه‌تیڤی ئه‌م جاره‌ی ئه‌م دانیشتنه‌ بوو ".

Baban Saqizy
Baban Saqizy

کاک بابان هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئه‌مرۆ که‌ یادی دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی بوو، به‌و بۆنه‌وه‌ وێنه‌که‌یان دانا و به‌ یادی ئه‌و و هه‌موو شه‌هیدانی کوردستان یه‌ک ده‌قه‌ بێده‌نگی راگێرا وه‌ چوار له‌و که‌سانه‌ی راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندی په‌یوه‌ندیان هه‌بوو، نوێنه‌ری حیزبی دیمۆکراتی کوردستان، حاجی ئه‌حمه‌دی، کاک عه‌بدوڵا حیجاب و دکتۆر گوڵموراد مورادی هاتن له‌سه‌ر یادی ئه‌و و بیره‌وه‌ریه‌کانی ئه‌و، له‌ باره‌ی که‌سایه‌تی ئه‌و باس و گفت و گۆیان کرد، وه‌ ئه‌وه‌ به‌ باوه‌ر من خاڵێکی زۆر پۆزه‌تیڤ بوو به‌و شێوازه‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان هات و یادی 25 مین ساڵوه‌گه‌ری تیرۆری دکتۆر سادق شه‌ره‌فکه‌ندیان کرد، جا به‌ باوه‌ری من نزدکبونه‌وه‌ی یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی و پارته‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ئه‌توانێ له‌ شته‌ بچووکه‌کانه‌وه‌ ده‌ست پێی بکات، له‌ بۆنه‌کانه‌وه‌".

please wait

No media source currently available

0:00 0:16:19 0:00

XS
SM
MD
LG