Accessibility links

لەگەڵ ڕووداوەکاندا: ئەگەرەکانی کارا کردنەوەی پەرلەمانی هەرێم

  • Balen Salih

پەرلەمانی هەرێمی کوردستان

جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان بەردەوامە لە کۆبوونەوەکانی لەسەر کارا کردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان.

لە ڕۆژی چوارشەممەوە جڤاتی نیشتمانی دەستیکردووە بە کۆبوونەوەی خۆی و ئەمڕۆش پێنجشەممە درێژەی بەو کۆبوونەوەیە دا بەڵام هێشتا هەر نەگەیشتۆتە ئەنجامێکی یەکلاکەرەوە لەسەر پرسەکانیکاراکردنەوەى پەرلەمان و ریفراندۆم.

کاراکردنەوەی پەرلەمان لەپاش کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستانە و هەندێکیش لە سەرچاوەکان باسیان لەوە کردووە، تەنانەت ئەگەر گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامیش بەشداری نەکەن، ئەوا پارتی و یەکێتی و یەکگرتووی ئیسلامی لەگەڵ لایەنەکانی تری هەرێم کە بە کۆتا بەشدارییان لە پەرلەماندا هەیە پەرلەمان کارا دەکەنەوە.

میوانی بەرنامە:

دکتۆر خامۆش عومەر، پسپۆڕی یاسایی

پڕۆژە خراوەتە بەردەست لایەنەکان بەڵام پێناچێت تا کاتی ئەم بەرنامەیەش هاوڕاییەکی سیاسی هەبێت لەسەر ئەو پڕۆژانە.

لەگەڵ هەروادێ و نزیکبوونەوە لە وادەی دیاریکراو بۆ ڕیفراندۆم، کێشە سیاسییەکان هەروادێ و زیاتر و زیاتر قوڵ دەبنەوە لە ناو هەرێمی کوردستان و هەروەهاش لە نێوان بەغدا و هەولێریشدا.

پێدەچێت بەغدا بە پشتبەستن بە ناڕەزایی نێونەتەوەیی بۆ ئەم ڕیفراندۆمە چاوەڕوانکراوەی هەرێمی کوردستان، هەندێک بڕیاری دابێت کە هەر هیچ نەبێت بۆ کورد مانای ڕەتکردنەوەی پێکەوە ژیانێکی ئاشتیانەیە، لەوانە بڕیاری پەرلەمانی عێراق بۆ ڕەتکردنەوەی ڕیفراندۆم، یانیش دانی دەسەڵات و سەرپشک کردنی حەیدەر ئەلعەبادی سەرەک وەزیری وڵاتەکە بۆ بەکارهێنانی هێز دژی کورد.

بێ لەمانە ئەمڕۆش پێنجشەممە ئۆفیسی سەرەک وەزیری عێراق بە نوسراوێکی فەرمی داوای لە پەرلەمانی عێراق کرد تا پارێزگاری کەرکوک کە کوردە لە پۆستەکەی لابدرێت. هەر ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە بەبێ ئامادەبوونی نوێنەرانی کورد و داواکەی عەبادی پەسەند دەکات بۆ دوورخستنەوەی نەجمەدین کەریم.

پێشتر ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک بەشداری پارێزگاکەیان پەسەندکرد لە دەنگدانەکەی هەرێمی کوردستاندا کە بڕیارە ڕۆژی 25 ی ئەم مانگی نۆیە بکرێت بۆ جیابوونەوە لە عێراق.

ئایا پەرلەمانی هەرێمی کوردستانی عێراق کارا دەکرێتەوە و ڕەوشەکەی ئاسایی دەکرێتەوە وەک پێش ڕۆژی پەکخستنی؟

ئایا پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەبێ بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی دەتوانن پەرلەمان کارا بکەنەوە؟

ئایا (پارتی، گۆڕان، یەکێتی،یەکگرتوو، کۆمەڵ) دەتوانن ببنە خاوەنی پڕۆژەیەکی هاوبەش لە پێناو خەڵکدا؟

ئایا ئەگەر پەرلەمان کارا کرایەوە، هەر تەنها لەبەر ڕیفراندۆمە یان لە پێناو یەکلاکردنەوەی دۆسێ مشتومڕ لەسەرەکانی تریشە؟

ئایا بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق بۆ ڕەتکردنەوەی ڕیفراندۆم و لادانی پارێزگاری کەرکوک یاسایین؟

ئایا بڕیارەکانی پەرلەمانی عێراق کاردانەوەن یان ڕەتکردنەوەی پێکەوە ژیانە؟

(دکتۆر خامۆش عومەر) پسپۆڕی یاسایی لە بەرنامەی ئەم هەفتەیەی (لەگەڵ ڕووداوەکاندا) وەڵامی ئەم پرسیارانە و پرسیار و سەرنجەکانی ئێوەی ئازیزیش دەداتەوە:

XS
SM
MD
LG