Accessibility links

سه‌عید ساعدی: مه‌سه‌له‌ی کۆلبه‌ری هه‌ڵئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساختاری درووستکردنی ئه‌و سنووره‌ی‌ که‌ له‌ مێشک و‌ ناسنامه‌ی مرۆڤی کوردا بوونی نییه‌

  • Jani Diylan

Saeed Saedi

دیاره‌ هه‌ر کام له‌ پارت و رێکخراوه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ باره‌ی پرسی کوشتنی کۆڵبه‌ران له‌ لایه‌ن هێزه‌کانی ئاسایشی ئێرانیه‌وه‌ دید و بۆچوونی تاێبه‌ت به‌ خۆیان هه‌یه‌.

کۆمه‌ڵگاێ دیمۆکرات و ئازادی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان – کۆدار له‌م باره‌یه‌وه‌ به‌یاننامه‌یه‌کی بڵاو کردووه‌ته‌وه‌ و تاوانباری رژێمی ئێران به‌وه‌ ده‌کات که‌ خۆێ کێشه‌ی کۆڵبه‌ری پێکهێناوه‌ و بۆیه‌ ده‌بێت خۆشی رێگایه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری ئه‌و کێشه‌ بدۆزێته‌وه‌.

ئاخۆ تا چه‌ند خاڵی هاوبه‌ش له‌ نێوان لایه‌نه‌ کوردیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتدا هه‌یه‌ له‌ باره‌ی کێشه‌ی کۆڵبه‌رانه‌وه‌ تاکو خاڵی جیاواز؟

رژیمێک ئه‌گه‌ر خۆێ به‌ مه‌به‌سته‌وه‌ ئه‌و کێشه‌ی درووستکردووه‌، چۆن دێت چاره‌سه‌ری بکات؟

ئایا کێشه‌ی کۆڵبه‌ریه‌ که‌ به‌هانه‌ به‌ ده‌ستی رژیم ده‌دات بۆ میلیتاریزه‌کردنی ناوچه‌که‌ یان شه‌ری چه‌کداری؟

Kolber- Art work. Lukman Ahmad
Kolber- Art work. Lukman Ahmad

سه‌عید ساعدی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌لێت " ته‌نها خاڵی هاوبه‌ش له‌ نێوان ئه‌و راگه‌یاندنانه‌دا که‌ ئێمه‌ بیبینین ئه‌وه‌یه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی ئێران وه‌کو هێزێک تاوانبار و مه‌حکوم ده‌که‌ن، که‌ به‌رده‌وان سیاسه‌ت داده‌رێژێ بۆ کۆمه‌ڵ کوژی کورد و دانپێینه‌نان به‌ پرسی کورد و بۆ میلیتاریزه‌کردنی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، له‌و خاڵانه‌دا هاوبه‌شن به‌ڵام که‌ ده‌روانینه‌ لایه‌نه‌کانی تریشی خاڵی جیاوازیان زۆره‌ ".

کاک سه‌عید هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ که‌ ده‌روانینه‌ هه‌ندێ له‌ راگه‌یاندنی پارت و رێکخراوه‌کان، به‌ جۆرێک به‌رژه‌وه‌ند خوازانه‌ ، سه‌هه‌م خوازانه‌ وه‌ ره‌هه‌ند خوازانه‌ سه‌یری رووداوه‌کان ئه‌که‌ن به‌ تاێبه‌ت سه‌یری رووداوی کوشتنی کۆڵبه‌ران، کۆماری ئیسلامی ئێران له‌ سه‌ره‌تاێ دامه‌زراندنیه‌وه‌ هه‌میشه‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان له‌ په‌راوێزی هه‌ موو شتێکیه‌وه‌ بوه‌، نه‌ له‌ ده‌وره‌ی سازندگی ره‌فسه‌نجانی و باڵی راست و پارێزکار وه‌ چ سه‌رده‌مانی ریفۆرمخوازان، کوردستان له‌ په‌راوێزی ئه‌واندا بوه‌ و له‌ ده‌ره‌وه‌ی بازنه‌ی کار و ئابوری ئه‌واندا بوه‌".

کاک سه‌عید ده‌شڵێت " ئێمه‌ ئه‌بینین خودی گریلاکان ئه‌وه‌ بۆ ماوه‌ی چه‌ند ساڵه‌ چالاکی گریلاییان تا ئاستێکی زۆر ڕاگرتووه‌ له‌به‌ر هه‌ستیاری ناوچه‌که‌ وه‌ شه‌رێک که‌ له‌ باکور، رۆژئاوا و باشوری کوردستاندا هه‌یه‌، که‌ واته‌ شه‌رێک رووێ نه‌داوه‌ که‌ کۆماری ئیسلامی به‌ بیانوێ شروه‌ بیه‌وێ کۆلبه‌ران بکوژێ، به‌ڵکو کۆلبه‌ر له‌ سه‌ره‌تاێ دامه‌زراندنی کۆماری ئیسلامی ئێران و بگره‌ پێش ئه‌وه‌ ئه‌و سنوورانه‌ هه‌میشه‌ شوێنی بوه‌ که‌ کوردی هه‌موو به‌شه‌کان هاتوو و چۆێ کردووه‌، که‌ واته‌ مه‌سه‌له‌ی کۆلبه‌ری هه‌ڵئه‌گه‌رێته‌وه‌ بۆ ساختاری درووستکردنی ئه‌و سنووره‌یه‌ که‌ له‌ مێشکی مرۆڤی کوردا وه‌ له‌ ناسنامه‌ی مرۆڤی کوردا بوونی نییه‌، به‌ڵکو ئه‌وه‌ سنوورێکه‌ بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندیه‌کانی ناوه‌ند که‌ له‌ تارانه‌وه‌ فه‌رمانره‌وایی ئه‌کرێ".

XS
SM
MD
LG