Accessibility links

پێشوەچوونەکانی ئۆپەراسیۆنی باهۆزی جەزیرە لە ڕۆژهەڵاتی سوریا


ئۆپەراسیۆنی باهۆزی جەزیرە پێی لە ڕۆژی دووهەمی نا. شەڕوانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات و مەجلیسی لەشکری دێرئەلزور 30 کیلۆمەتر پێشڕەویان کردووە.

فرەمانداری گشتی مەجلیسی دێرئەلزور ئەبو خەولا لە لێدوانێکی تایبەتدا بۆ دەنگی ئەمەریکا باسی لە دواین پێشهاتەکان کرد و گوتی " ئۆپەراسیۆنەکە زۆر بە باشی بەڕێوە دەچێت. ئێمە ماوەیەکی کەمە دەستمان پێکردووە ئێمە لە دوو لاوە دەچینە ناوەوە لە قۆڵی ئەبو خەشەب و لە قۆڵی ئەبو فاسبە، لە ئێستادا ئێمە 30 کیلۆمەتر پێشڕەویمان کردووە."

ئەم ئۆپەراسیۆنەش لە کاتێکدایە ئۆپەراسیۆنی ڕزگارکردنی ڕەققەش بەردەوامە و لە ئێستادا نزیکەی لە سەدا 75 ی شارەکە ڕزگار بووە.

زانیاری زیاتر لە ڕاپۆرتی پەیامنێرمان زانا عومەر ببیستن.

please wait

No media source currently available

0:00 0:03:39 0:00

XS
SM
MD
LG