Accessibility links

سەرۆک ترامپ پەیوەندی دەکات بە پارێزگارەکانی هەمو ئەو ولایەتانەی لە مەترسی زریانی ئیرمادان


کۆشکی سپی ڕایدەگەیەنێت سەرۆک دانۆڵد ترامپ ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندی کردووە بە پارێزگارەکانی ئەلەباما، جۆرجیا، کارۆلاینای باشور و تێنسی لە کاتێکدا زریانی ئیرما لە کەنارەکانی فلۆریداوە بەرەو ولایەتەکانی باکور دەڕوات.

سەرۆک ترامپ بە بەردەوامی لە پەیوەندیدایە لەگەڵ پارێزگاری فلۆریدا ڕیک سکات و سیناتۆر مارۆکۆ ڕوبیۆ کە هەردوکیان کۆمارین و لە ڕۆژی یەکشەممە پەیوەندی کردووە بە سیناتۆر بێن نێڵسنی دیموکراتیشەوە.

سەرۆک ترامپ ڕۆژی یەکشەممە هۆشداری کارەساتی بۆ پۆرتۆ ریکۆ ڕاگەیاند و بودجەی حکومەتی بۆ دورگەی ڤێرجنی ئەمەریکاش زیاد کرد بۆ زیانەکانی زریانی ئیرما.

هەردوو دورگە زیانێکی زۆری لێ کەوتووەو کاری کردۆتە سەر کارەبا، بەڵام برۆک لۆنگ کە ڕێبەرایەتی ئاژانسی فریاگوزاری فیدراڵی دەکات دەڵێت ئۆپەراسیۆنەکانی گەڕان و بەهاناچوون دەبێت چاوەڕوانی تەواو بوونی زریانی هۆزێش بکات بەر لەوەی دەستپێبکات.

لۆنگ گوتیشی " من لە پەیوەندییەکی تەواودام لەگەڵ کۆشکی سپی و وەزارەتی ئاسایشی نیشتمانی ئێمە هەمومان پێکەوە کار دەکەین. ئەوان دەزانن چی ثێویستە بکرێت بۆ ئەوەی کار بەدەستان کاری خۆیان بکەن."

پارێزگاری فلۆریدا ڕیک سکاتیش ڕایگەیاند کە لەگەڵ سەرۆک ترامپ قسەی کردووە هەمو پشتیوانیەکی حکومەتی فیدراڵی بۆ دەربڕیوە."

XS
SM
MD
LG