Accessibility links

کوێستان داوودی: رۆژهه‌ڵات بوه‌ته‌ قوربانی سیاسه‌ته‌کانی باشوری کوردستان

  • Jani Diylan

Kwestan Davodi

کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان KNK هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاێ ساڵی 2017 وه‌ ده‌ست به‌ ژماره‌یه‌ک چالاکی کرد، هه‌ر له‌ کۆنفرانسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی ئه‌ناتۆلیا له‌ په‌رله‌مانی ئه‌وروپاوه‌ بگره‌،دووه‌مین کۆنفرانسی نێۆنه‌ته‌وه‌یی سه‌باره‌ت به‌ کورده‌ فه‌یلیه‌کان وه‌ تا سه‌ردانی ئه‌م دواییه‌ی به‌رپرسانی KNK بۆ باشوری کوردستان و چه‌ندین چالاکی تر. که‌نه‌که‌ ئێستاکه‌ به‌ نیازی کۆنفرانسێکی راوێژه‌ له‌ 16 – 17 سیپتامبر له‌ ستۆکهۆڵم له‌ باره‌ی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان . چما ئه‌م جاره‌ تێشک خرایه‌‌ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتی کوردستان و مه‌به‌ست له‌م کۆنفراسه‌دا چیه‌؟

کوێستان داوودی ئه‌ندامی کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی کوردستان و به‌رپرسی په‌یوه‌ندیه‌ دیپلۆماسیه‌کان له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " له‌ کۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی کوردستان که‌ له‌ باشور ئه‌نجامدرا بریار درا هه‌ر کام له‌ به‌شه‌کانی کوردستان کۆنفرانسی راوێژی تاێبه‌ت به‌ خۆێان پێکبێنن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بریار درا کۆنفرانسی راوێژێ تاێبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵات له‌ رۆژانی 16 – 17 ئه‌م مانگه‌ له‌ ستۆکهۆڵم ئه‌نجام بدرێت ".

کوێستان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه‌ هه‌موومان ده‌زانین رۆژهه‌ڵات له‌ هه‌موو لایه‌که‌وه‌ (غدرێکی) زۆری لێکراوه‌ به‌ هۆێ ئه‌و بارودۆخه‌ جوگرافیایه‌ی وه‌ ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌ باشوردا هاتوه‌ته‌ ئاراوه‌، رۆژهه‌ڵات بوه‌ته‌ قوربانی سیاسه‌ته‌کانی باشوری کوردستان، له‌ به‌ر ئه‌وه‌ بریارمان دا که‌ ئه‌م سالیش بۆ دووه‌مین جار کۆنفرانسێک تاێبه‌ت به‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان پێکبێنین، وه‌ مه‌به‌ست له‌ ئه‌نجامدانی ئه‌م کۆنفرانسه‌ ئه‌وه‌یه‌ یه‌کده‌نگی و یه‌کێتیی نه‌ته‌وه‌یی له‌ نێۆ گه‌لی رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا پێکبێنین".

کوێستان خانم ده‌شڵێت " سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی ژنان له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان هه‌ر له‌ سه‌ره‌تاێ هاتنی کۆماری ئیسلامی وه‌ له‌ هه‌موو بواره‌کاندا دژ به‌ کۆماری ئیسلامی تێکۆشاوون وخه‌باتیان کردووه‌ به‌ڵام به‌ داخه‌وه‌ به‌ هۆێ ئه‌وه‌ی حیزبه‌کانی رۆژهه‌ڵات له‌ باشوری کوردستان نێشته‌جێ بوون نه‌یانتوانی په‌ره‌ به‌ خه‌باتیان بده‌ن و به‌داخه‌وه‌ ئێمه‌ ژنان زیانێکی زۆرمان پێگه‌یشت و بوین به‌ پاشکۆێ پیاوانی دووا که‌وتوو".

کوێستان خانم هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " په‌یوه‌ندی به‌ زۆربه‌ی رێکخراوه‌کان و که‌سایه‌تیه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان کراوه‌ بۆ به‌شداری له‌و کۆنفراسه‌دا و هه‌مووش به‌ڵێنیان داوه‌ له‌و کۆنفرانسه‌دا به‌شدار بن".

XS
SM
MD
LG