هێزەکانی عێراق زیاتر لە 1300 ژن و منداڵی بیانیان بیانیان لە کەمپێکی ئاوارەکانی باکوری عێراقدا دەستبەسەر کردووە، ئەم کەسانە ئەندامی خێزانەکانی چەکدارانی داعشن.
کاربەدەستێکی ئاسایشی عێراقی دەڵێت 1،333 کەسی خەڵی 14 وڵاتی جیاواز لە کۆتایی مانگی 8 دا، پاش ئەوەی کە هێزەکانی عێراق داعشیان لە تەلەعفەر دەرکرد، خۆیان دا بە دەست هێزە کوردەکانەوە. ئەو کاربەدەستە بە مەرجێک ئەم زانیاریانەی داوە کە ناوی ئاشکرا نەکرێت.
ئەوان دەڵێن ژن و منداڵەکان سزا نادرێن و ڕەنگە ڕەوانەی وڵاتەکانی خۆیان بکرێنەوە. زۆربەی ئەو وڵاتانەش وڵاتانی ناوەڕاستی ئاسیان وەکو ڕوسیا و تورکیا، بەڵام خەڵکی وڵاتانی تریشی تێدایە لە ناویاندا ژاپۆن و کۆریای باشوریش.
دەیان هەزار کەس لە ماوەی چەند ساڵی ڕابوردوو چوونە ناو عێراق و سوریاوە بۆ ئەوەی لە ژێر دەسەڵاتی خەلافەتەکەی داعشدا بژین. لە ماوەی دوو ساڵی ڕابوردوو ناوچەکەیان بە شێوەیەکی خێرا تێک شکێندراو کەم بۆوە لە کاتێکدا هێزەکانی عێراق و سوریا چەندین شارو شارۆچکەی ژێر دەستی داعشیان کۆنترۆڵ کردەوە.
فەیروزە کە خۆی خەڵکی داغستانە لە ڕوسیا دەڵێت " ئێمە لە ئازەربایجان نەماندەتوانی پەیڕەوی ئاینی خۆمان بکەین. نەماندەتوانی پەچە بپۆشین لەبەر ئەوەی هەمو شوێنێک موخابەراتی لێ بوو." ئەو گوتیشی " پێیان گوتین لە عێراق یاسای ئیسلامی پەیڕەو دەکرێت ئێمەش هاتین بۆ ئێرەو و ئەوە ڕاست بوو. ئێمە ژیانی خۆمان وەکو موسوڵمانێک بەسەر دەبرد و زۆر خۆشحاڵ بووین هەتا ئەو کاتەی فڕۆکە جەنگییەکان هاتن و هەمو شتیان لە ناوبرد."
ئەو و چەند ژنێکی تر بە ئاژانسی دەنگوباسی ئەسۆشیەیتدیان گوتووە ئەوان لە ساڵی 2015 وە لە تەلەعفەر ژیاون و هیچ شتێکیان دەربارەی مەبەستی سیاسی داعش و دڕندایەتییەکانی نەزانیوە.
ژنێکی تر بە ناوی ئەیبەنیس کە ئەویش خەڵکی ئازەربایجانە دەڵێت " ئێمە هیچ کوشتنێکمان نەبینیوە. هیچ شتێک ڕووی نەداوە هەمو شتێک بە پێی قورئان و شەریعەت بووە. ئەوەی دەمانبینی جێبەجێ کردنی یاسای ئیسلامی بوو." ئەو ژنانە ئامادە نەبوون پاش ناوی خۆیان بڵێن بەهۆی باری ئاسایشیەوە.
ئەو ژن و منداڵانە ئێستا لە ژێر دەوار دەژین و لەلایەن گروپەکانی مافەکانی مرۆڤەوە هاوکاری دەکرێن. ئەمان بەشێکن لە سەدان هەزار عێراقی کە ئاوارە بوون لە ماوەی ساڵی ڕابوردۆوە بەهۆی شەڕی داعش.
هێزەکانی عێراقی لە مانگی 7 شاری موسڵیان لە دەستی داعش ڕزگار کرد پاش شەڕێکی سەختی 9 مانگی.
ئەو ژنانە گوتوشیانە هیچ هەواڵێکی هاوسەرەکانیان نازانن کە بە جیا خۆیان دابوو بە دەست هێزە کوردەکانەوە. ژەنەڕاڵ کەمال هەرکی کە سەرکردەیەکی لەشکری کوردە دەڵێت ژمارەیەک لە چەکدارەکان دراون بە دەست کاربەدەستانی عێراقییەوە لە کاتێکدا ژمارەیەکی تریش کوژراون لە کاتێکدا بە درۆ خۆیان دەدات بە دەستەوەو پاشان هێرشیان دەکرد.
.