Accessibility links

ئه‌فشین که‌ره‌میان نه‌سه‌ب: کرماشان نگرانی بانه‌ و کۆڵبه‌رانه‌

  • Jani Diylan

Afshin Karamian nasab

کێشه‌ی کۆڵبه‌ران له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان بابه‌تێکه‌ که‌ سه‌رنجی هه‌موو لایه‌نه‌کانی بۆ لا راکێشاوه‌ و هه‌موو شه‌رمه‌زاری رژێمی ئێران و هێزه‌ له‌شکه‌ریه‌کانی ده‌که‌ن بۆ چۆنیه‌تی هه‌ڵس و که‌وت وسه‌وداکردنیان له‌گه‌ڵ ئه‌و کۆڵبه‌رانه‌دا که‌ بۆ بژێوی ژیانیان روویان له‌و کاره‌ سه‌خت و ئه‌سته‌مه‌ دا کردووه‌. کرماشان بۆ هاوده‌نگی له‌گه‌ڵ شاره‌کانی تری رۆژهه‌ڵاتی کوردستاندا و بۆ پشتێوانی له‌ خۆپێشانده‌رانی بانه‌ و کۆڵبه‌ران به‌ نیازی خربونه‌وه‌دا بۆ به‌ رێخستنی خۆپێشاندانێک به‌ڵام به‌ پێی رێکخراوه‌ی مافه‌کانی مرۆڤی کوردستان پێنج له‌و چالاکانه‌ ده‌ستگیر کراوون و تا ئێستا سه‌رنوشتیان دیار نییه‌.

Kermashan
Kermashan

​ئه‌فشین که‌ره‌میان نه‌سه‌ب خاوه‌ن بروانامه‌ی ماسته‌ر له‌ زانستی رامیاری و چالاکی مافه‌کانی مرۆڤ له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت " پێنج که‌س له‌ چالاکانی فه‌رهه‌نگی و مه‌ده‌نی کورد کرماشان به‌ ناوه‌کانی شه‌هریار ته‌هماسبی، فه‌رزاد سه‌فه‌ره‌، فواد موزه‌فه‌ری، ئه‌رسه‌ڵان عه‌باسی وه‌ وه‌ شه‌هریار روسته‌می که‌ ئه‌مانه‌ ویسوویانه‌ له‌ به‌رامبه‌ر ئوستانداری کرماشان کۆببنه‌وه‌ و بێزاری خۆیان ده‌ر ببڕن دژ به‌ کوشتنی کۆڵبه‌رانی کورد له‌ شاری بانه‌، به‌ڵام له‌ لایه‌ن پولیس وه‌ یاخود هێزه‌کانی ئاسایشه‌وه‌ ده‌ستگیر ده‌کرێن و پاش ده‌ستگتیر کردنیان ده‌درێنه‌ ئیتلاعات سوپای پاسداران وه‌ تا ئێستاش هیچ ده‌نگ و باسێک له‌ باره‌یانه‌وه‌ نییه‌ ئاخۆ هێشتا له‌ کرماشان راگیراوون وه‌ یاخود گواستراونه‌ته‌وه‌ تاران یان زیندانی ئیڤین، که‌ ئه‌مه‌ زۆر جێگاێ نگرانیه‌ ".

کاک ئه‌فشین هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " ئێمه‌ وه‌کو کورد نگرانی بارودۆخی یه‌کترین، ئه‌و برا کورده‌ی له‌ بانه‌ که‌ به‌ هۆێ هه‌ژاری و نه‌داری ده‌ڕوا کۆڵبه‌ری ده‌کات وه‌ بێگوناه‌ به‌ ده‌ستی پولیسه‌کانی سنوور ده‌کوژرێ، ئه‌وه‌ برای ئێمه‌یه‌، ئه‌وه‌ هاوخوێنمانه‌ که‌ بێگومان به‌ بیستنی کوشتنی ئه‌وانه‌ ئێمه‌ نگران ده‌بین".

کاک ئه‌فشین ده‌سڵێت " حکومه‌تی ئێران به‌ داخه‌وه‌ سیاسه‌ته‌که‌ی به‌ جۆرێکه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی کوردستان سه‌رمایه‌گوزاری ناکات، نه‌ به‌خشی تاێبه‌ت وه‌ نه‌ به‌خشی ده‌وڵه‌تی وه‌ به‌ مه‌بسته‌وه‌ له‌وێ سه‌رمایه‌گوزاری ناکه‌ن، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ له‌وێ کار په‌یدا نابێ یان ده‌بێ بۆ شاره‌کانی تری ئێران کۆچ بکه‌ن وه‌ یاخود روو به‌نه‌ کۆڵبه‌ری، وه‌ زۆری له‌م کۆڵبه‌رانه‌ کارنامه‌ی دانشگاهیان هه‌یه‌، خاوه‌ن لیسانس و فۆق لیسانسن، به‌ڵام له‌به‌ر ئه‌وه‌ی کوردن به‌ ئاسانی کاریان ده‌ست ناکه‌وێ".

XS
SM
MD
LG