Accessibility links

مه‌م بورهان قانع: میدیاکاران رۆڵی سه‌ربازێکی شه‌تره‌نج ده‌بینن بۆ جێ به‌جێکردنی کارنامه‌یه‌کی میدیایی

  • Jani Diylan

Mam Burhan Qanie

هه‌میشه‌ باس له‌ رۆڵی میدیا ده‌کرێت تا چه‌ند کاریگه‌ره‌ له‌ ئاراسته‌کردنی کێشه‌کان، ئێستا کۆمه‌لگای کوردی له‌ هه‌رێمی کوردستان که‌ وا دابه‌ش و په‌رته‌وازه‌ بوه‌، میدیا چ روڵێکی هه‌بوه‌ له‌و که‌شه‌ ئالۆزه‌دا؟

مه‌م بورهان قانع سه‌رۆکی رێکخراوه‌ی مه‌شق بۆ گه‌شه‌پێدانی دیمۆکراسی و میدیا له‌ هه‌رێمی کوردستان وبه‌رێوه‌به‌ری ئۆفیسی سلێمانی رێکخراوه‌ی نووسه‌رانی بێسنوور له‌ هه‌ڤپه‌یڤینێکدا له‌گه‌ڵ به‌شی کوردی ده‌نگی ئه‌مه‌ریکا ده‌ڵێت" کاتێک قسه‌ له‌سه‌ر پێکه‌وه‌ ژیان ده‌که‌ین و له‌ په‌یوه‌ندی به‌ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگا ده‌بێ بگه‌رێنه‌ و بزانین سیاسه‌ت چ کاریگه‌ریه‌کی هه‌بوه‌، له‌ هه‌رێمی کوردستان هاوشێوه‌ی وڵاتانی ئه‌م ناوچه‌یه‌، سیاسه‌ت رۆڵی گرنگی گێڕاوه‌، رۆڵی کاریگه‌ری گێڕاوه‌ له‌ په‌یوه‌ندیه‌کانی نیۆ تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، له‌ دوور خستنه‌وه‌ی تاکه‌کانی کۆمه‌ڵگادا، 90% میدیای کوردی به‌ ده‌ست هێزی سیاسی، به‌ ده‌ست پارت و رێکخراوه‌ سیاسیه‌کان و کاره‌کته‌ره‌ ستاسیه‌کانه‌وه‌یه‌ وه‌ له‌ دوخێکی وه‌هادا که‌ په‌رتبوونی سیاسی هه‌یه‌، ئه‌م په‌رتبوونه‌ له‌ نێۆ میدیای کوردی دا ره‌نگی داوه‌ته‌وه‌ ".

کاک مه‌م هه‌ر وه‌ها ده‌ڵێت " کاتێک میدیا هه‌ڵگری کارنامه‌یه‌کی سیاسی ئه‌بێ، رۆلێکی زیاتر له‌ تۆخکردنه‌وه‌ی ئه‌م په‌رتبوونه‌ ئه‌گێڕێ، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی میدیا، میدیایه‌کی سیاسی کراوه‌، نه‌وه‌ک میدیاێ سیاسی بێ، بێگومان ئه‌وه‌ کارکته‌ره‌ سیاسیه‌کانن که‌ رۆڵیان هه‌یه‌ له‌ ئاراسته‌کردنی میدیاییدا، به‌داخه‌وه‌ میدیاکاران رۆڵی وه‌کو جندیه‌که‌ی ( سه‌ربازێکی) شه‌تره‌نج ده‌بینن بۆ جێ به‌جێکردنی کارنامه‌یه‌کی میدیایی که‌ به‌ ئایدیۆلۆژیایه‌کی سیاسیه‌وه‌ گرێدراوه‌ ".

کاک مه‌م ده‌شڵێت " بۆ میدیاکار به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی زۆر گه‌وره‌تره‌ له‌ به‌رپرسیاره‌تی ئه‌خلاقی کوێ چین و توێژه‌کانی تری کۆمه‌ڵگا، بۆیه‌ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سیاسه‌ت میدیا ئاراسته‌ ده‌کات، به‌شێکی ئه‌م به‌ سیاسه‌تیکردنه‌ی میدیا به‌ واتاێ پووچه‌لکردنه‌وه‌ی میدیایه‌ له‌ به‌شێکی بنه‌ڕه‌تی ئیتیکی رۆژنامه‌نووسی ".

XS
SM
MD
LG