Accessibility links

دکتۆر کامەران مەنتک: دیارە ڕیفراندۆم وەک ئامڕازێکیش بەکاردەهێنرێت لە هەڵبژاردنەکاندا

  • Balen Salih

دکتۆر کامه‌ران مه‌نتک

هەڵمەتەکان بۆ ڕیفراندۆمەکەی ڕۆژی 25 ی ئەم مانگی نۆیە لە هەرێمی کوردستانی عێراق ئەمڕۆ سێشەممە دەستیپێکرد.

لایەن و قەوارە سیاسییەکان لە ڕۆژی سێشەممەوە 5 ی ئەم مانگە دەستیان کردووە بە هەڵمەتەکانی خۆیان بۆ ڕیفراندۆم لە ناو هەرێمی کوردستان و لە دەرەوەی هەرێمیش واتە لە ناوچە دابڕێندراوەکان.

دکتۆر کامەران مەنتک، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت ڕیفراندۆم دۆسێیەکی هەستیارە و پەیوەندی بە چارەنوسی هەموو خەڵکەوە هەیە و ئەگەر لایەنە سیاسییەکان نەبنە هۆکاری توڕەبوونی خەڵکی کوردستان و بکەونە ژێر هەندێک کاریگەری نەرێنیەوە، ئەوا خەڵک پێویستی بە بانگەشەکردن بۆ ڕیفراندۆم نابێت و وەک دەڵێت "بانگەشە بۆ شتێک ناکرێت کە داوای هەموو خەڵک بێت."

دکتۆر کامەران ئاماژەش بەوە دەکاتبەرەی "بەڵێ" و بەرەی "نەخێر" دوو ئاڕاستەی سیاسین لە هەرێمی کوردستاندا و شۆڕیش نەبوونەتەوە بۆ ناو خەڵک و دەڵێت چونکە لایەنی بەڵێ هەوڵی موزایەدەکردن دەدات بە دۆسێیەکی نیشتمانی و نەتەوەییەوە و هەرچی نەخێرەکەشە تا ئێستا نەیتوانیوە پەیامەکەی خۆی بگەیەنێت و دەشڵێت ئەوانەی بانگەشەی نەخێریش دەکەن خۆیان دەڵێن لەگەڵ دامەزراندنی دەوڵەتی کوردیدان و لەگەڵ بەرەوپێشچوونی ئەم وڵاتەدان بەڵام پێشیان وەهایە ئەو حیزبانەی باگەشە بۆ ڕیفراندۆم دەکەن لەو ئاستەدا نین کە هەڵگری ئەو پەیامە بن.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر کامەران مەنتکباسیش لەوە دەکات لە یەکەم ڕۆژی هەڵمەتەکان بۆ ڕیفراندۆم، بانگەشەکان لە خانەقین و کەرکوک و ئەو شوێنانەی تریش کە ڕاستەوخۆ لە ژێر دەسەڵاتی هەرێمی کوردستاندا نین لە ئاستی پێویستدا نین.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG