Accessibility links

دکتۆر ئومێد ڕەفیق: ڕیفراندۆم بۆتە میکانیزمێک بۆ پەرتەوازەیی زیاتری ناو ماڵی کورد


دکتۆر ئومێد رەفیق
دکتۆر ئومێد رەفیق

لە دواترین کۆبوونەوەیاندا بزووتنەوەی گۆڕان و کۆمەڵی ئیسلامی جارێکی تریش داوای دواخستنی ڕیفراندۆم و لابردنی سیستەمی پاشەکەوت کردن دەکەن لە هەرێمی کوردستانی عێراق.

دکتۆر ئومێد ڕەفیق، پسپۆڕی زانستە سیاسیەکان لە زانکۆی سلێمانی لەوبڕوایەدایە داوای دواخستنی ڕیفراندۆم داوایەکی ڕاستە لە ڕوانگەی ئامادەکاریەکان بۆ ریفراندۆم وەک دەڵێت جێی خۆیان نەگرتووە و زەمینەی سازدانی ڕیفراندۆم زۆر زۆر لاوازە و دەشڵێت باشی داواکەی گۆڕان و کۆمەڵ لەوەدایە کە پێویستە بڕیارەکان لەسەر دۆسێی ڕیفراندۆم لە ڕێگەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستانەوە بێت و هەروەهاش تا دەرچەیەکی یاسایی بۆ ئەو فشارانە بدۆزرێتەوە.

دکتۆر ئومێد ڕەفیق ئاماژەش بەوە دەکات لاوازی زەمینەی ڕیفراندۆم و فاکتەرە ناوخۆییەکانیش کاریگەری نەرێنی دەبێت بەسەر دەنگدەرانەوە وەک دەڵێت ئەم دوو فاکتەرە لە هەردوو ڕووی سیاسی و سایکۆلۆژیشەوە گرنگن چونکە دەبێت لە ڕووی سایکۆلۆژیەوە خەڵک ئامادە بکرێت تا وەک کەرنەڤاڵێک لەم ڕیفراندۆمە بڕوانێت، بەڵام ئێستا وەها لە ڕیفراندۆم کراوە کە وەک بۆنەیەکی حیزبیانە لێی بڕوانرێت لە کاتێکدا دەبوایە وەک بۆنەیەکی نەتەوەیی و نیشتمانیانە سەیر بکرایە.

ناکۆکی و دابەشبوون لەسەر پرسی ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان هەر تەنها لە نێوان لایەنە سیاسیەکاندا نییە بەڵکو لە ناو هەندێک لایەندا ئەم دابەشبوونە بە ئاشکرایی دیارە وەک یەکێتی نیشتمانی کوردستان و یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان.دکتۆر ئومێد ڕەفیق دەڵێت ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پرۆسەکە پرۆسەیەکی ناتەواوە، هەر بۆیە ئەو جۆرە دەرەنجامانەی لێدەکەوێتەوە.

بەڵێن ساڵح وتووێژی لەگەڵ دکتۆر ئومێد ڕەفیق، پسپۆڕی زانستە سیاسییەکان کردووە.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

please wait

No media source currently available

0:00 0:13:38 0:00

XS
SM
MD
LG