Accessibility links

شیروان زرار: تا ئێستا یەک ڕێکخراوی نێونەتەوەیی ئامادەیی خۆی دەربڕیوە بۆ چاودێریکردنی دەنگدانەکان

  • Balen Salih

شیروان زرار

کۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردن لە هەرێمی کوردستانی عێراق لە خۆ ئامادەکردندایە بۆ ڕۆژی ڕیفراندۆم و هەروەهاش بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکایەتی هەرێمیش.

دەمڕاستی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردن دەڵێت بەشێک لە ئەرکەکان تەواوبوون لەوانە ئامادەکاری بۆ ڕیفراندۆم و کارکردنیش بۆ ڕۆژی هەڵبژاردنەکان بەردەوامە.

شیروان زرار دەڵێت بۆ ئاماری دانیشتوان پشت بەستراوە بەتۆمارە فەرمییەکانی کۆمیسیۆنی باڵای عێراق و هەروەهاش سیستەمی بایۆمیتری، ئەمەش وەک دەڵێت بۆ بەرچاو ڕوونییە لەسەر ژمارەی دەنگدەران و بەشدارییان لە ڕیفراندۆم و هەڵبژاردنیشدا، دەشڵێت بۆ ئەنجامەکانیش سیستەمێکی نوێ دانراوە.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، بەڕێز زرار ئاماژەش بەوە دەکات بۆ ڕاپرسی لە هەرێم کۆمیسیۆن ناتوانێت کارتەکانی دەنگدان ئامادە بکات و هیوا دەخوازێت کە بۆ هەڵبژاردنەکان کۆمیسیۆن بتوانێت کارتی دەنگدان ئامادە بکات و دەڵێت بۆ ڕیفراندۆمەکە کارتێک دروست کراوە و لێی نوسراوە "ئایا تۆ دەتەوێت کوردستان و ناوچە کوردستانیەکانی دەرەوەی هەرێم ببێت بە دەوڵەتێکی سەربەخۆ؟ بەڵێ – نەخێر" وە دەشڵێت کارتی دەنگدان بۆ ڕاپرسی، کۆمپانیایەک لە هەرێمی کوردستان ئەرکی چاپکردنی لە ئەستۆ گرتووە، بەڵام ناڵێت کام کۆمپانیایە، تەنها ئەوەندە نەبێت وەک باسی دەکات "ئەو کۆمپانیایە بڕیاری داوە بەبێ بەرامبەر ئەو کارتانەی دەنگدان بۆ ڕاپرسی چاپ بکات" وەک دەڵێت ئەمەش وەک ئەرکێکی نیشتمانی تا فشاری دارایی لەسەر کۆمیسیۆن دروست نەبێت.

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG