وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی روسیا ڕۆژی یه‌کشه‌ممه ڕایگه‌یاندا فرمانی وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کان بەوەی که ڕوسیا ئۆفیسەکانی دبلوماتی خۆی له واشنتن و سانفرانسیسکۆ چۆڵبکات، "کارێکی دووژمنکاریه".
له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ڕوسیا نوسراوه "ئێمه داوا له ده‌سه‌ڵاتی ئه‌مریکا ده‌که‌ین بیروڕایان بگۆڕن و دامه‌زراوه دبلۆماتیهکان دەست بەجێ ڕاده‌ستی ڕووسیا بکه‌نه‌وه".
ڕۆژی شه‌ممه دبلۆماتکارانی ڕوسیا له وڵاته‌یه‌کگرتوه‌کانی ئه‌مریکا کاریان له‌سه‌ر چۆڵکردنی 3 باڵه‌خانه کرد، له‌وانه باڵه‌خانه‌ی 6 نهۆمی کونسوڵگه‌ریی سانفرانسیسکۆ بۆ پابه‌ندبوونیان بەفرمانەکەی ئه‌مریکا کە تۆڵه‌سه‌ندنه‌وه‌یه‌ک بوو له مۆسکۆ به هۆی که‌مکردنه‌وه‌ی ئاستی دبلوماتکارانی ئه‌مریکا له ڕوسیا.