Accessibility links

دکتۆر هەڵمەت غەریب: هێزە سیاسیەکانی هەرێم ڕووبەڕووی سزای دەنگدەران دەبنەوە لە هەڵبژاردنەکاندا

  • Balen Salih

دکتۆر هەڵمەت غەریب

هەوڵەکان بۆ کارا کردنەوەی پەرلەمانی هەرێمی کوردستان هەروادێ و زیاتر و چڕ تریش دەبنەوە.

ئەم هەوڵانەش لە دەمێکدایە کە تەنها 24 ڕۆژ ماوە بۆ ڕیفراندۆم لە هەرێمی کوردستان.

کاراکردنەوەی پەرلەمان مشتومڕێکی زۆری لە نێوەندە جیاوازەکانی کۆمەڵگەی کوردیدا هێناوەتە ئاراوە، سەبارەت بەوەی ئایا ئەم کارا کردنەوەیە هەر لەبەر ڕیفراندۆمە یان لە پێناو پرۆسەی سیاسی هەرێمدایە.

دکتۆر هەڵمەت غەریب، پسپۆڕی یاسایی لە زانکۆی سەڵاحەدین دەڵێت بوونی پەرلەمان بۆ هەردوو بارەکە گرنگە، جا ئایا بۆ هەبوونی پاڵپشتییەکی یاسایی بێت بۆ پرسی ڕیفراندۆم یانیش بۆ هەر گۆڕانکارییەک لە دۆسێی ڕیفراندۆمدا و دەشڵێت داخستنی دامەزراوەیەکی گرنگی وەک پەرلەمان یەکێکە لەو شەرمەزاریانەی هاتۆتە سەر ئەزموونی فەرمانڕەوایەتی لە هەرێمی کوردستانی عێراقدا.

لە میانەی وتووێژەکەیدا لەگەڵ بەڵێن ساڵح، دکتۆر هەڵمەت ئاماژەش بەوە دەکات کە دەستپێشخەری ڕژد هەن لە هەرێم بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان لە کاتێکدا بڕوا و سوربوونێک هەیە تا پرۆسەی سیاسی هەرێم بکەوێتە دۆخێکی باشترەوە بەڵام وەک دەڵێت کێشەکە لەوەدایە کە ناتوانرێت ئەو بڕوا و سوربوونە بخرێنە بواری جێبەجێکردنەوە و دەشڵێت خۆشبەختانە پارتی دیموکراتی کوردستان پاش دوو ساڵ لە داخستنی پەرلەمان گەیشتۆتە ئەو بڕوایەی داخستنی پەرلەمان هەڵە بووە.

دکتۆر هەڵمەت باسیش لەوە دەکات کە تا ئێستا هیچ هێزێکی سیاسی لە هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە سود لەو هەڵە و کەموکوڕیانە وەربگرێت کە لە ڕابردوودا بەسەر کورد و کێشە ڕەواکەیدا هاتوون و دەشڵێت "بەداخەوە هێزە سیاسیەکانی ئێمە بە بەردەوامی هەڵەی مێژوویی دووبارە دەکەنەوە."

زانیاری زیاتر لە دەقی وتووێژەکەدایە:

XS
SM
MD
LG