سه‌رۆکی مافه‌کانی مرۆڤی نه‌ته‌وه یه‌کگرتووه‌کان شه‌رمه‌زاری سه‌رۆکی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان دانڵد ترامپی کرد بۆ به‌رده‌وامی له هێڕش بردنه سه‌ر سێ ده‌زگاێ سه‌ره‌کی په‌یام و نووچه‌ی وڵاته یه‌کگرتووه‌کان و ده‌ڵێت به‌به‌دی ناو هێنانی میدیاکان ژیانی رۆژنامه‌نووسان ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
زه‌ید ره‌عد ا‌لحسین هه‌ر وه‌ها شه‌رمه‌زاری درووشم دانی نه‌ژاد په‌رست و دژه سامی راستره‌وه‌کانی کرد له چارلوتسڤیل له ئیاله‌تی ڤیرجینیا و ووتی ئه‌وه بێ رێزی و ترسناکه.
ئه‌و ووتی له سه‌ره‌تادا نه‌یویست وه‌ڵامی ئه‌و کردارانه بداته‌وه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی له وڵاته یه‌کگرتووه‌کان هه‌را و هوریایه‌ک هه‌بوو.
زه‌ید که شازاده‌یه‌کی ئوردونیه ووتی ره‌خنه‌ی به‌رده‌وامی ترامپ له ده‌زگاکانی میدیای ئه‌مه‌ریکی وه‌کو نیۆیۆک تاێمز، واشنتن پۆست، CNN هاندانه بۆ که‌سانی تر له هێڕش بردنه سه‌ر رۆژنامه نووسان، ئه‌و ووتی پیوست ناکات پێشبینی بکه‌یت ئه‌و کات بۆ رۆژنامه نووسان چی روو ده‌دات.